هێزە ئەمنییەکانی کوەیت ١٢ ئەندامی میلیشیایەکی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیر کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی کوەیت،١٢ کەسە لە ئەندامانی شانەی عەبدولی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کوەیت دەسبەسەر کران، کە وەک بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس دەکەن، میلیشیایەکی چەکداریی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانییە و پێوەندیی نزیکیان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە.
هەروەها وەزارەتی نێوخۆی کوەیت رایگەیاندووە، کە ئەو ١٢ کەسە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا دەستگیر کراون و گەڕان بە دوای دوو ئەندامی دیکەی شانەکە بەردەوامە، کە هەڵاتوون.
پێشتریش وەزارەتی نێوخۆی کوەیت هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بۆ دۆزینەوەی ئەو شانە تیرۆریستییەی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران خستەبووە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.