بۆ جارێکی دیکە تێکۆشەرانی حیزب لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
ئەندامان و لایەنگرانی بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی حیزب خۆشەویستەکەیان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی ئەو یادەیان بەرزڕاگرت و، بە تراکت و دروشمی شۆڕشگێڕانە دارو دیواری ئەوشارەیان ڕازاندەوە.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری پیرانشار چالاکیی تێدا کراون بریتین لە : شەقامی کاسەکەران، خەییام، محەممەد هەوراز، کۆنەخانێ، بازاڕچە، فەلەکەی سەردەشت، ئازادی، قودس، فەلەکەی گاز، نیروگای برق، پاداش، شێناوێ و کەمەربەندی.