ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی عه‌ڕه‌بیی “الشرق الاوسط” له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی کوردستان راپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه‌و باسی له که‌شی کوردستان به دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری مه‌هاباددا کردوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به ئاماژه به ژماره‌ی زۆری گیراوه‌کان ده‌لێ ده‌ستگیرکراوه‌کان زۆربه‌یان ئه‌و که‌سانه‌ن له‌و خۆپێشاندانانه‌دا به‌شدار بوون که له‌و شارانه‌دا به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی تووڕه‌یی له رووداوی خۆکوژیی کچێکی کورد به ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی به‌ڕێوه چوون. خۆکوژییه‌که دوای ئه‌وه رووی دا که مه‌ئموورێکی ئیتلاعاتی رێژیم رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌و هۆتێله‌ی مههابادکه کچه‌که کاری لێ ده‌کرد هه‌وڵی دابوو ده‌ستدرێژیی بکاته سه‌ر.
قادر وریا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به “الشرق الاوسط”ی گوتوه: “حکومه‌تی ئێران ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له شاره‌کانی کوردستانی ئێران راگه‌یاندووه و له‌سه‌ر ناردنی هێزه‌کانی بۆ ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وام بووه. هاووڵاتیانیش له‌و شارانه‌دا تووڕه‌ن‌و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نیشاندانی تووڕه‌یی خۆیان له کار و کرده‌وه‌کانی رێژیم بۆ خۆپێشاندان بڕژێنه شه‌قامه‌کان. رێژیم رێگه له خه‌ڵک ده‌گرێ که خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانه به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان به‌و مه‌به‌سته درێژه‌یان هه‌یه و چالاکانی مه‌ده‌نی له‌پێناو درێژه‌دانی خۆپێشاندانه‌کان له‌نێوان خۆیاندا پلان داده‌ڕێژن. له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانیشدا کۆبوونه‌وه‌کان له‌پێناو یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کانیان بۆ کارکردنی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خۆپێشاندانانه له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامن”.
قادر وریا له درێژه‌دا گوتی :” ئێستا خۆپێشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی تووڕه‌یی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه‌ی ئاشتییانه بگرنه به‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاران هه‌روا به‌رده‌وام بێ له پێشگرتنی خه‌ڵک له خۆپێشاندان، ئه‌و کاته هاووڵاتییان رێگای دیکه ده‌گرنه به‌ر”.
قادر وریا هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که ژماره‌ی گیراوه‌کان به‌ته‌نیا له مه‌هاباد له ٢٠٠ که‌س تێپه‌ڕیوه. ناوبراو پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که حکومه‌تی ئێران “هیچ جێگه و پێگه‌یه‌کی له کوردستانی ئێران‌دا نیه و جێگه‌ی متمانه‌ی [خه‌ڵك] نیه، و [رێژیمێکه] که له سه‌رکوت و له په‌راوێزخستنی کورده‌کان به‌رده‌وامه و له ساڵانی رابردوودا ده‌یان که‌سی له لاوانی کورد ئێعدام کردوه.
“الشرق الاوسط” باسی له ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی به‌لوچستانیش کردوه. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌لێ له هه‌رێمی به‌لوچستانیش که ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئێران و به‌لوچه‌کان که به‌شێکی گه‌وره‌ی سوننه‌کانی ئێران پێک دێنن له‌وێ نیشته‌جێن، خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری وه‌ڕێ خراوه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه که هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران دوو به‌لووچیان کوشت.