لە شاری مەریوان ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی شوڕشگێڕانە یادی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێن و گەڕەکانە لە شاری مەریوان کە لە شەوانی ڕابردوو تێدا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچووە بریتین لە؛ شەقامی فەرمانداری، کۆڵانی نێهزەت، دادگای کۆن، وروودیی بەهاران ، لە گەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەو شارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک وێڕای سپاس و پێزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەران و دڵسۆزانی حیزب لە نێوخۆی وڵات، سڵاو بۆ دۆستانی خۆی دەنێرێ لە شاری مەریوان و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.