کوردانی نیشته‌جێی له گه‌وره‌شاری تاران وه‌کوو زۆربه‌ی بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌مساڵیش له به‌ره‌به‌ری ٢٥ی گه‌لاوێژ پێشوازییان له‌و یاده مه‌زن و نه‌ته‌وه‌ییه کرد.
دۆستان و دڵسۆزانی به هه‌ست و خه‌مخۆری حیزب له پایته‌ختی ئێران به بۆنهی٧٢مین ساڵیادی له دایکبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان به چالاکیی ته‌بلیغیی به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ له پایته‌ختی ئێران وه‌فاداری خۆیانیان به خوێنی شه‌هیدان و ڕیبازی دێموکرات دووپات کرده‌وه.
ئه‌و شوێن و گه‌ڕه‌کانه‌ی که لایه‌نگرانی حیزب له شاری تاران بۆ یادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات ، چالاکییان تێدا کردوه بریتین له؛ چواررێیانی شوهەدا، گیلەکی، مەیدانی خۆراسان و قیام و له گه‌ڵ چه‌ندین شوێنی به‌رچاوی ئه‌وشاره.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ده‌ستخۆشی کردن له سه‌رجه‌م دۆستانی چاونه‌ترسی حیزب له شاری تاران، سه‌رکه‌وتنی زیاتریان بۆ به ئاوات ده‌خوازێ.