کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک داوایان کردوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٤ ی بانه‌مه‌ڕ له کوردستان ببێته مانگرتنێکی گشتی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که نوسخه‌یه‌کی بۆ کوردستان‌و کورد نێردراوه، به ئاماژه به ڕووداوه‌که‌ی مه‌رگی فهرینازو سێناریۆکان بۆ به‌لاڕیدابردنی ڕاستییه‌کانی ڕووداوه‌که هاتوه: بۆ ئەوەی دەستدرێژی و تاوان دژی دایکان‌و خوشکانمان دووپات نەبنەوە، بۆ ئەوەی پەلاماردەرانی شەڕەف‌و نامووسی خەڵکی کوردستان‌و بکوژانی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان هەموو جارێ وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرنەچنو دام و دەزگا حکوومەتییەکان پشتیوانی‌یان لێ نەکەن، بۆ ئەوەی نارەزایەتی دەربڕینی مەدەنییانەی خەڵک چی دیکە بە توندترین شێوە سەرکوت نەکرێ، بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوانەترین شێوە دەنگی خەڵکی کوردستان ببیسێ‌و چاو بە سیاسەتو کردەوەو ڕەفتاری دەیان ساڵه‌ی خۆیدا بخشێنێتەوە،
داواتان لێ دەکەین بەشداری مانگرتنێکی گشتی بن. داواتان لێ دەکەین ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی گوڵان بکەن بە ڕۆژی مانگرتنی گشتی لە هەموو کوردستان. با لە پێنج ساڵەی مانگرتنە گشتی‌و پڕشکۆکەی ساڵی ١٣٨٩دا، کە بۆ مەحکوومکردنی ئێعدامی بە کۆمەڵێ ڕۆڵەکانمان بەڕێوە چوو، جارێکی دیکە یەکگرتوویی خۆمان پێشان بدەینەوە.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه:
. با لە هەلومەرجی ئێستا دا کە جارێکی دیکە ڕۆڵەکانمان بەرەوڕووی دەسرێژی هێزە ئەمنییەتییەکان بوونەوەو بە سەدان کەسیان بە تاوانی نارەزایەتی دەربڕین کەوتوونە زیندان، دیسان دەنگی ناڕەزایەتیی خۆمان بەرز بکەینەوە.
داوا له سه‌رجه م چین و تویژەکانی خه‌ڵکی تێکوشه‌ری کوردستان دەکەین بو پشتگیری له خەلکی تێکۆشه‌ری شاری مهاباد و خواسته به‌ر حه‌قه‌کانیان، واتهبه سزا هیاندنی تاوانبارانی ئه‌م رووداوه به داخستنی دوکا و بازار له چوونه سه‌ر کار خوبپاریزنو ئەرکی نیشتمانیی خویان وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد که چاره‌نووسمان پێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌جێ بێنن‌و داوا له سه‌رجه‌م چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی و سەرجهم حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسییەکان دەکەین پشتیوانمان بن .
ئه‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که:
بانگه‌وازی کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسییەکان!
چالاکانی سیاسی‌و مەدەنی!
هه‌ر وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن روژی ١٤/٢/١٣٩٤ کچێک به ناوی فەریناز خوسره‌وانی به شێوه‌یەکی گوماناوی له شاری مه‌هاباد گیانی له ده ست دا. ئه‌م ڕووداوه له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی بەرینی کومه‌ڵانی خه‌ڵکی تیکوشه‌ری کوردستان به‌ره‌وڕوو بۆوه‌و له ئه‌نجامدا خه‌ڵکی تێکوشهرو قاره‌مانی شاری مههابادو چه ند شارێکی دیکه‌ی کوردستان هاتنه سه ر شه‌قام ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خویان به رز کرده‌وه و داوای لێپرسینه‌وه له تاوانبارا و به دواداچوونی ورد به پەروەندەکەیان کرد که له ئاکامی ئه‌م خوپیشاندانانهدا به داخەوه کومەڵێک لاوی خوینگەرمو خەباتکاری کورد بریندار‌و کومەڵێکیش له لایه‌ن ئورگانه ئهمنیەتییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
جیگای ئاماژیه که بۆ به لاڕێ دابردن و دوورکردنەوەی ڕووداوه که له بنەما ڕاستییەکانی، کورته فیلمیکی سازکراو و کومه‌ڵێک قسه‌و قسه‌ڵۆکی به دوور له ڕاستی له‌و ڕاستایه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئیمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان سهرەخوشی له بنەماڵهو کەسو کاری فەریناز خوسره‌وانی دەکەین‌و خۆمان به شه‌ریکه خهمو په‌ژاره‌یان ده‌زانین. هەروەها سوپاس و ڕێز و پێیزانینی خۆمان بۆ خەڵکی کوردستان لە شاری مەهابادو شار‌و ناوچەکانی دیکە ڕادەگەیەنین کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا دژی ئەو تاوانەو دژی سەرکوتی خەڵکی نارازیی مەهاباد، دەنگی خۆیان بەرز کردۆتەوە. ئەم هەوڵانەش که بۆ به‌لاڕێدابردن وشێواندنی ڕاستیی رووداوەکه دراون‌و دەدرێن مەحکووم دەکەین. سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ هاتنە مەیدانی وریایانەی خەڵکی کوردستان‌و نیشاندانی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر تاوانی مەرگی فەرینازو سەرکوتی خوێناویی خۆپێشاندانی خەڵکی مەهاباد.
خەڵکی بە هەڵویستی کوردستان!
بۆ ئەوەی دەستدرێژی و تاوان دژی دایکان‌و خوشکانمان دووپات نەبنەوە، بۆ ئەوەی پەلاماردەرانی شەڕەف‌و نامووسی خەڵکی کوردستان‌و بکوژانی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان هەموو جارێ وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرنەچنو دام و دەزگا حکوومەتییەکان پشتیوانی‌یان لێ نەکەن، بۆ ئەوەی نارەزایەتی دەربڕینی مەدەنییانەی خەڵک چی دیکە بە توندترین شێوە سەرکوت نەکرێ، بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوانەترین شێوە دەنگی خەڵکی کوردستان ببیسێ‌و چاو بە سیاسەتو کردەوەو ڕەفتاری دەیان ساڵه‌ی خۆیدا بخشێنێتەوە،
داواتان لێ دەکەین بەشداری مانگرتنێکی گشتی بن. داواتان لێ دەکەین ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی گوڵان بکەن بە ڕۆژی مانگرتنی گشتی لە هەموو کوردستان. با لە پێنج ساڵەی مانگرتنە گشتی‌و پڕشکۆکەی ساڵی ١٣٨٩دا، کە بۆ مەحکوومکردنی ئێعدامی بە کۆمەڵێ ڕۆڵەکانمان بەڕێوە چوو، جارێکی دیکە یەکگرتوویی خۆمان پێشان بدەینەوە. با لە هەلومەرجی ئێستا دا کە جارێکی دیکە ڕۆڵەکانمان بەرەوڕووی دەسرێژی هێزە ئەمنییەتییەکان بوونەوەو بە سەدان کەسیان بە تاوانی نارەزایەتی دەربڕین کەوتوونە زیندان، دیسان دەنگی ناڕەزایەتیی خۆمان بەرز بکەینەوە.
داوا له سه‌رجه م چین و تویژەکانی خه‌ڵکی تێکوشه‌ری کوردستان دەکەین بو پشتگیری له خەلکی تێکۆشه‌ری شاری مهاباد و خواسته به‌ر حه‌قه‌کانیان، واته به سزا گه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌م رووداوه به داخستنی دوکا و بازار له چوونه سه‌ر کار خوبپاریزنو ئەرکی نیشتمانیی خویان وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد که چاه نووسمان پێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌جێ بێنن.
داوا له سه‌رجه‌م چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی و سەرجهم حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسییەکان دەکەین پشتیوانمان بن . سه‌رکه‌وتن له یه‌کڕیزیی ئێمه دایه.
به سپاسه‌وه
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٢٢ی گولانی ١٣٩٤ی هه تاوی
به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٢ی مه‌ی ٢٠١٥ی زایینی