بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە ماڵپەڕی خەلیج تایمز؛ وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی سیخۆڕێکی سەر بە رێژیمی ئێرانی بە دەساڵ زیندان سزا دا.
ئەو سیخۆڕە کە ٤٨ ساڵی تەمەنە لە لایەن دادگایەک لە وڵاتی ئیمارات بە ساختە سازی، قاچاخی کەڕەستەی ئەتۆمی و سیخوڕی کردن بۆ ئێران بە دەساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی “ئەبوزەبی” رۆژی چوارشەممە ١٨ گەلاوێژی ئەو کەسەی بە هۆی زیان گەیاندن بە پێوەندییەکانی ئیمارات و ئەمریکا بە تاوانبار زانی.
ناوبراو کەلوپەلی ئەتۆمیی لە ئەمریکا کڕیوەو لە ئیماراتەوە بۆ ئێران هەناردەی کردوە و ئەمەش پێشێل کردنی گەمارۆکانی دژ بە ئێرانە.