بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە تەشکیلاتی حیزب، ژنێک بە ناوی فەریدە وەیسی رۆژی ١٩ی گەلاوێژە تەرمەکەی لە ماڵی خۆی دوزاریەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا بێ.
بەڵام پزیشکیی قانوونی ڕایگەیاندوە کە ناوبراو لە ڕێگای خۆکوشتنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
خاڵی جێگەی سەرەنج ئەوەیە کە فەریدە وەیسی دایکی هەمان لاوی ١٦ ساڵەیە بە ناوی بێهنام وەیسی کە چەند مانگ لەمەوپیش لە ڕێگای خۆکوشتن گیانی لە دەستدا.
لە ساڵی ٩٥ هەتاوی بەملاوە دەیان حاڵەتی خوکوژیی لەو ناوچەیە بەتایبەتی لە نێو ژنان رووی داوە.
لەماوەی هاوینی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٧ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١٦ کەس لەوانی بڵاو کردۆتەوە.
شایانی باسە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لە کوردستان هەرنەبێ ٣٥ کەس خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 23 کەس لەوانی بە تۆمار کردوە.