مه‌نسوور ئاروه‌ند، زیندانیی سیاسیی کوردی مه‌حکوم به ئێعدام له زیندانی ناوه‌نده‌یی مههابادڕا بۆ شوێنێکی ناڕوون ڕاگوێزراوه.
ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی مه‌نسوور ئاروه‌ند وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به کوردستان‌و کوردی ڕاگه‌یاند که له ڕێگه‌ی هاوبه‌ندییه‌کانی مه‌نسووره‌وه ئاگادار بوونه‌وه‌ته مه‌نسوور له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردووه‌وه بۆ شوێنێکی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه. ئه‌وان پێیان وایه مه‌نسوور بۆ یه‌کێک له گرتنگه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئیتلاعات یان سپای پاسداران گواستراوه‌ته‌وه‌و به له‌به‌رچاوگرتنی نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه سیاسییه په‌ره‌ی به نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌که‌ی داوه.
به‌پێی لێدوانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئاروه‌ند سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی ئه‌وان شوێنی به‌ندکرانی مه‌نسوور ئاشکرا نه‌کراوه‌و ئه‌وان له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ زانیارییه‌کیان له بارودخی مه‌نسوور نییه.
مه‌نسوور ئاروه‌ند ساڵی ٩٠ له ماڵه‌ی خۆی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو ساڵی ٩١ له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد دادگایی کراو به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
مه‌نسوور ئاروه‌ند له پاییزی ساڵی ٩٣ و دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه‌ی ورمێڕا بۆ زیندانی مه‌هاباد گواسترایه‌وه، زاره‌کی پێی ڕاگه‌یه‌ندرا که حوکمه‌که له ئێعدامه‌وه بۆ زیندانی تاهه‌تایی که‌م کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه به شێوه‌ی نووسراو به خۆی‌و پارێزه‌ره‌که‌ی نه‌دراوه، بنه‌ماڵه‌که‌ی له که‌مکردنه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی دڵنیا نین.