• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بکوژەکەی قاسملوو خانەخوێی ڕێوڕەسمی متمانەدان بە سەرکۆمار حەسەن ڕووحانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/08/09
جۆری بابەت: ئێران, سیاسی

عەلی بداغی کردویەتی بە کوردی

حەسەن ڕووحانی لە ڕێوەڕسمی وەرگرتنی متمانە بۆ کابینەکەی (تحلیف) کە بە خانەخوێێ عەلی لاریجانی و سەرۆکی نووسینگە بکوژ و تێرۆرسیتەکە، واتە محەممەد جەعفەر سەحراڕوودی  بەڕێوەچوو، وادە و بەڵێنی جێبەجێکردنی “مافی هاووڵاتیبون”ی بە خەڵکی ئێران دایەوە.

لە کاتێکدا کە هیچ کام لە کەسایەتییە ئاینییەکانی سووننە لە ئێران بانگهێشتی

ڕێوڕەسمی تەحلیفەکەی نەکرابوون،

لە کاتێكدا هیچ وەزارەتخانەیەک نەدرا بە ژن یان کەسایەتییەکی سوننە،

لە کاتێکدا هیچ وەزارەتخانەیەک شیاوی ئەوە نەبیندرا بەڕێوەبردنەکەی بدرێتە دەست کوردێک، بلووچ، تورکەمەن و عەڕەبێک و بگرە لە نێو جیگران و ڕاوێژکارەکانیشیدا کەس لەو نەتەوانە بەرچاو ناکەون،

لە کاتێکدا وەزیری دادی ڕووحانی عەلیرەزا ئاوایی، یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتی مەرگی خوزستان لە ڕەوتی کوشتاری 1367ی هەتاوییە، وەزیری کار و دابینکردنی کۆمەڵایەتی، عەلی ڕەبیعی ئەشکەنجەگەر و جێگری وەزارەتی ئیتلاعاتە، وەزیری سەنعەت و کانزاکانی محەممەد شەریعەتمەداری یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمیتەی شۆڕشی ئیسلامی و وەزارەتی ئیتلاعات و هەڵسووڕێنەری مافیای ئابووریی خامنەیی و ڕەیشەهرییە؛ بەو کابینەیە و بەو تیمە وەدێهاتنی مافی هاووڵاتی درۆیەکی زەبەلاحە و هیچی دیکەی تێدا نییە.

لە چەند حەوتووی ڕابردوودا تەنانەت ناوی جەعفەری سەحراڕوودی وەک یەکێک بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی شوڕای ئەمنیەتی میللی هاتبووە نێو ناواب و گرینگ نییە ناوبراو ئەو بەرپرسایەتییەی دەدرێتێ یان نا؛ ڤەڵام هەر ئەوەی ناوی لە نێو ناوان دایە دەریدەخا کە لەنێو نیزامی ئیسلامیی حاکمدا چ پلە و پایە و قورساییەکی هەیە.

محەممەد جەعفەر سەحراڕوودی کە یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران لە شەڕی ٨ ساڵە لەگەڵ عێڕاق بوو، دوای کۆتاییهاتنی شەڕ چووە نێو ڕایەڵە و تۆڕی تێرۆریستیی ڕێژیم. ئەو فەرماندەی تیمی تێرۆرکردنی د. عەبدوڵرحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دوو کەس لە هاوڕێیانی لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی بوو. سەحراڕوودی لەو تێرۆرەدا بەهۆکاری ناڕوون بریندار بوو و دەسبەسەر کرا.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەودایەکی گڵاو و چەپەڵ لەگەڵ دەوڵەتی ئوتریشدا توانیی سەحراڕوودی بێنێتەوە تاران. 5 مانگ دواتر و لە ڕێکەوتی 22ی دێسامبری ١٩٨٩دا، لە حاڵێکدا کە جەعفەری سەحراڕوودی لە تاران بوو، لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە بڕیاری گرتنی ئەو و دوو لە هاوکارەکانی درا.

ئەو دوای هێنانەوەی بۆ ئێران و چاکبوونەوەی سەرەتا پلەی فەرماندەرێتی قەرارگای ڕەمەزان لە ڕۆژاوای ئێرانی پێدرا بۆ ئەوەی لە ژێر بڕیاری ئەودا بزووتنەوەی کوردەکان توندتر سەرکوت بکرێ. دوای شەڕی کەنداو و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێڕاق و دروستبوونی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی زیاتری لە کاروباری پێوەندیدار بە کوردستا پێدرا. دەگوترێ ناوبراو دەستی باڵای لە سەرکوتی بزووتنەوەی خوێندکاری لە 18ی پووشپەڕدا بووە.

لە دوای سەرکەوتنی ئەحمەدی‌نژاد لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ١٣٨٤دا، ئەحمەدی‌نژاد عەلیی لاریجانیی کردە سکرتێری شوڕای ئەمنیەتی میللی و محەممەد جەعفەر سەحراڕوودیش وەک جێگری ناوبراو دیاری کرا.

بۆ تێگەیشتن لە بایەخ و گرینگیی بریکاری شوڕای ئەمنیەتی میللی وڵات هەر ئەوەندە بڵێین کە لە ئێستادا عەلی شەمخانی سکرتێری شوڕای ئەمنیەتی میللییە و جێگرەکەی ڕەزا سەیفوڵڵاهییە، سەیفوڵڵاهی یەکێک لە دامەزرێنەرانی سپای پاسدارانی ئیسفەهان بوو کە لە دەیەی ٦٠دا بووە فەرماندەی بەشی ئیتلاعاتی سپا، ئەو دواتر پلەی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پێدرا و لە ساڵی ١٣٧١دا کرایە فەرماندە هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران.

سەحراڕوودی لە ساڵی ١٣٨٤ بەو لاوە زیاتر دەرکەوت و کوردستان وەک پێشوو گۆڕەپانی سەرەکیی چالاکییەکانی بوو. لە نیوەشەوی ٢١ی بەفرانباری ١٣٨٥دا هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا بەمەبەستی گرتنی جەعفەری سەحراڕوودی هەڵیان کوتایە دەفتەری پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر و 7 کاربەدەستی ئێرانییان دەسبەسەر کرد. گوایە سەحراڕودی لەو کاتەدا لای یەکێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە میوانی بووە و دوایە هەر لە ڕێگای ئەوانەوە و بە شەو ئاودیوی ئەوبەری سنوور دەکرێ و بەپەلە دەگەڕێتەوە تاران.

چوار مانگ دوای ئەم ڕووداوە و لە کاتێکدا کە 7 کاربەدەستەکەی سپای قودس هێشتا لە زیندان و لەبەردەستی ئەمریکییەکان دابوون، کۆماری ئیسلامیی ئێران سەحڕاڕوودیی خستە گەڵ هەیئەتێکی پایەبەرزی دیپلۆماتیک بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی “شرم الشیخ” لە میسر. لەو کۆنفرانسەدا کە بۆ باس لەسەر پرسی ئەمنییەت لە عێڕاق گیرا، وڵاتانی دراوسێی عێڕاق، پێنج ئەندامی هەمیشەیی شوڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی هەشت زلهێزی سەنعەتیی دنیا بەشدار بوون. لەو کۆنفڕانسەدا کۆندالیزا ڕایس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەرامبەر مەنوچێهر موتەکی، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەممەد جەعفەری سەحراڕودی دانیشتبوو، کەسێک کە بەتەما بوون لە هەولێر قۆڵبەستی بکەن!

پاش ئەوەی لاریجانی بووە سەرۆکی پاڕلمان، سەحراڕوودیش لە ساڵی ١٣٨٧دا وەک سەرۆکی دەفتەری ئەو دیاری کرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەیسی کوردستان هەر وا پاوانی ئەو مایەوە.

لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢دا هەیئەتێکی پایەبەرزی ڕێژیم بە سەرۆکایەتیی محەممەد جەعفەری سەحراڕوودی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی هەرێم لە یەکیەتیی نیشتمانی و پارتی دێموکرات و سەرۆکایەتیی هەرێم دیدار و دانیشتنیان هەبوو. پاشان گوترا کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودس یەکێکی دیکە لە ئەندامانی هەیئەتی ئێران بۆ ئەو دانیشتنانە بووە.

سەحراڕوودی سەرەڕای بڕیاری گرتنی لەلایەن پۆلیسی نێونەتەوەیی بەڵام زۆرجار سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردوە. لە ڕەبەری ساڵی ١٣٩٢دا ئەو لەگەڵ عەلی لاریجانی لە ژنێڤ بەشدارییان لە کۆنفڕانسی (بین المجالس) پاڕلمانەکاندا کرد. ئەو دواتر بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتیی مونیخ سەردانی ئاڵمانی کرد.

خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پێداگرە لە بەشدارکردنی سەحراڕوودی لە دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ڕێبەرانی کورد و سەیر ئەوە کە ڕێبەرانی کوردیش مل بۆ ئەو سووکایەتییە ڕادەکێشن.

دەوڵەتی “اعتدال و امید”ی حەسەن روحانی دەبێ شایانی وەها خانەخوێیەک بێ.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist