ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له ورمێ بۆ ئازادکردنی کاتیی دوو گیراوی خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رده‌شت داوای بارمته‌ی قورسی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نییان کردوه.
به‌پێی ڕاپۆتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد دوو که‌س له گیراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رده‌شت که ئێستا له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ‌دا به‌ند کراون، بۆ ئازادکرانی کاتییان هه‌ر کام داوای ١٠٠ میلیۆن تمه‌ن بارمته کراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی مه‌هاباد که دوایه پشتیوانیی شاری سه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان بۆ ئازادکردنی کاتیی ئه‌وان تا کاتی دادگایی‌و حوکم دانیان بارمته‌ی قورسیان بۆ دیاری کردوون که زۆر که‌س له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه توانای دابینکردنی ئه‌و بارمهتهیهیان نییه.
شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و گیراوانه تا ئێستا له مافی سهردانو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان بێبه‌ش کراون‌و ئه‌وه‌ش پتر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به دۆخی سڵامهتیو چۆنیه‌تیی ڕاگیرانیان نیگه‌ران کردوه.