کهسایهتییهکی نیشتماندۆستو خۆشناوی بانه کۆچی دوایی کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی کاک نەجمە قادری، ناسراو بە ” نەجمەی ڕەحیم جۆڵا ” بە هۆی ڕووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێل، لە نێوان شارەکانی سەقز و دیواندەرە، لە نزیک زەڕینە گیانی لە دەست دا.
کاک نەجمە قادری کەسایەتی خۆشناوو ناسراوی شاری بانە، یەکێک لەو مرۆڤە خاوەن هەڵوێستو خۆشەویستانە بوو کە جگە لە پاشخانی سیاسیو تێکۆشانی سیاسیی خۆی دژ بە ڕژیمی پاشایەتی، دواتریش دڵسۆزی گەلو نیشتمانەکەیو بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی کورد بوو.
ئەو یەکێک لەو مرۆڤە خاوەن هەستانەی شار بوو کە به خهم ژینگەو پاراستنی سرووشتی جوانی کوردستانو هاوکات بەرهەمهێنانی هەلی کار بۆ خەڵکانی کەم داهاتو هەژارەوە بوو. دەگمەن چالاکی خێر خوازی، هونەریو ئەدەبی و کاری هەرەوەزی هەبوو کە کاکە نەجمە وەک دەرفەتێک بۆ دەربڕینی هەستی خۆی کەڵکی لێ وەرنەگرێو هەموو کات پێشڕەوی خەڵکانی خاوەن هەڵویست بوو. ئهو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی بانە ” پاژین” بوو. ههروهها لەسەر ئەرکی خۆی بناخەی” بنیاتی پەرەپێدانی فەرهەنگی” بانەی داناو و هاوکات یەکێک لەو شاخەوانە ناودارەکانی بانە بوو کە بە بێ جیاوازی لەگەڵ هەموو گرووپە شاخەوانەییەکانی ئەو شارە دا هاوڕێیەتی ئەکرد.
کاک نەجمە لەم دواییانە دا وەک وتەبێژی ژووری بازرگانیو گەشەپێدانی ئابووریی شارە بانە هەڵبژێردراو لە ماوەیەکی کورت دا هەوڵێکی زۆری بۆ گەشەی ئابووری شاری بانەو بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان و هاوکات هەوڵدان بۆ بەر رهسمی ناسینی دروازەی سنووری سەیرانبەنو کۆتایی هێنان بە کوشتنی کۆڵبەرانی هەژاری ئەو ناوچەیە دهدا.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک نەجمە قادرییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی بنەماڵەی بەڕێزیو ههروهها چالاکانی ئەدەبیو ڕووناکبیریو هەموو خەڵکی دڵسۆزی شاری بانە دەکا و خۆمان لە خەمی لە دەست چوونی ئەو کەسایەتییە بەڕێزەدا بە شەریکو بەشدار دەزانین.