تارق ئه‌لهاشمی، جێگری سه‌رکۆماری پێشووی عێڕاق کاردانه‌وه‌ی به مه‌رگی گوماناویی فه‌ریناز خوسره‌وانی بووه ده‌ڵێ ئه‌وه ده‌توانێ ببێته ده‌سپێکی ڕووداوێکی گه‌وره له ئێران.
تارق ئه‌لهاشمی، سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سونییه‌کانی عێڕاق‌و جێگری مام جه‌لال، سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێڕاق له لاپه‌ڕه‌ی شه‌خسیی خۆیدا باسی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسرهوانیو کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی مههابادو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و ڕوداوه کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری لڤین تارق هاشمی له په‌یامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی شه‌هید محه‌ممه‌د بوعه‌زیزی له تونیس حه‌ماسه‌ی خوڵقاند، ئاخۆ بڵێی شه‌ڕه‌ف پارێز فه‌رینازی خوسرهوانیش به‌شێک له‌و حه‌ماسه‌یه بنووسێته‌وه؟
شایانی باسه ڕووداوی مه‌رگی فه‌ریناز خوسرهوانییو خۆپیشاندانه‌کان له مههابادو سه‌رده‌شت کاردانه‌وه‌ی زۆری له میدا جیهانییه‌کانی وه‌ک نیوییۆر تایمز له ئه‌مریکاو میدیاکانی تورکیه‌و ئه‌لجه‌زیره‌و وڵاتانی عه‌ڕه‌بی بووه.