پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، رێکەوتی١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی پۆلێکی دیکه له لاوانی دەروەستی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە له بناری چیای هه‌ڵگورد و لەبەرکردنی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانە، پەیوەست بە ریزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون. رێورەسمی تایبەت بە کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ٢٢٣ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه له فێرگه‌ی سیاسی – نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزب لە بناری چیای هه‌ڵگورد، بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دەستی پێ کرد. لە سەرەتای ئەم رێورەسمەدا بەڕێز ئه‌حمه‌د سادقپوور ناسراو بە سۆفی ئەحمەد، کادری لە میژینەی حیزب، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکەش بە ئامادەبوانی رێورەسمەکە کرد. ناوبراو لە قسەکانیدا باسی له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده له‌نێو ریزەکانی حیزب و هه‌روه‌ها ئه‌رکی داهاتووی بەشدارانی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە کرد که دوای ته‌واوبوونی دهورەکەیان، ئه‌رکێکی قورستریان دەکەوێتە سەرشان و پێویستە به‌پێی کار‌و ئەرکێک که لە لایەن حیزبەوە بۆیان دیاری دەکرێ هەوڵ بدەن باشترین خزمەتەکان پێشکەش بە خاک و خەڵکی خۆیان بکەن. لە درێژەی قسەکانیدا کاک سۆفی ئەحمەد باسی لە ئه‌رکی نه‌ته‌وەیی کرد که حیزبی دێموکرات له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه و تائیستاش هه‌روا خۆی لەم پێناوەدا بە ئەرکدار دەزانێ. لە بڕگەیەکی دیکەی رێورەسمەکەدا بەڕێز خالید حه‌سه‌نخاڵی، یەکێک لە مامۆستایانی فێرگەی سیاسی – نیزامیی حیزب، راپۆرتێکی لە پێوەندی لە گەڵ وانه‌کانی فێرگه و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەورەی ٢٢٣ی سەرەتایی پێشمەرگە پێشکه‌ش به به‌شدارانی ڕێوره‌سمه‌که کرد. لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا پەیامی به‌شدارانی ده‌وره له لایه‌ن کامیل عه‌زیزی، یەکێک لە بەشدارانی دەورەوە پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی رێوره‌سمه‌که‌دا چه‌ند که‌س له به‌شدارانی ده‌وره‌ی ٢٢٣ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، به گۆرانی و خوێندنەوەی شێعر و پەخشان، رێوره‌سمه‌که‌یان رازانده‌وه و، دوا بڕگه‌ی به‌رنامه‌که به شایی و هه‌ڵپه‌رکێی به‌شداران کۆتایی هات.