له شاری قه‌ڵادزێی باشووری کوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتگیری کردن له ناڕەزایەتییەکانی ڕوژههلاتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢١ ی بانەمەڕ به بەشداریی ده‌یان که‌س لە ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕوژههلاتی کوردستان‌و ئه‌ندامانی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان لهدهفهری پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو، پشتیوانی له داخوازی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ناره‌زایه‌تییه‌کانیان کرا.
ئه‌و کۆبوونه‌ویه به سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پئکردو په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوان له‌لایه‌ن شه‌پول زارعی خوێندرایه‌وه‌و په‌یامی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌لایه بێستون ئازه‌ری پێشکێش کرا.
له هه‌ر دوو ئه‌و په‌یامانه‌دا له‌گه‌ڵ مەحكومكردنى سیاسه‌تی سهرکوتو زه‌بروزه‌نگی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت له ڕووداوه‌کانی حه‌وتووی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان پێداگری له‌سه‌ر پشتيوانى حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و یه‌کیه‌تیی لاوان له ڕاپەڕينو خۆپیشاندانانه کرابوو.
له‌و په‌یامانه‌دا هاتبوو که هيواو هەوڵەكانمان وايە ئەم ڕاپەڕينە كە لە ئەساسدا بە ئيرادەيەكى نەتەوەيى بۆ دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەييەكان سەرى هەڵداوە، ئامانجەكانى خۆى بپێكێ‌و دەستى ڕەشى تڕۆرو سەركوتو داگيركارى دوژمنانى گەلەكەمان لە ڕۆژهەڵاتى كوردستان كورت بكاتەوەو هاوكات لە گەڵ ئەوەشدا بە هۆى پشتيوانى خەڵك‌و لايەنە سياسيیەكانى پارچەكانى دیکه كوردستان لەم ڕاپەڕينە جاريكى دیکه رووحى يەكپارچەيىو يەكيەتى نەتەوەيى گەلى كورد لێك گرێ بداتەوە.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی یه کیهتی ژنانی کوردستان له‌لایه‌ن شلێر محمودیو خوێندنه‌وه‌ی پەیامی رێکخراوه‌کانی شاری قه‌ڵا دزێ دوو بڕگه‌ی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون.