بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی لەیلاخ دوو کچی لاو لە ڕێگەی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
دوو رۆژ لەمەپیش لە شارۆچکەی گردمیران سەر بە شاری دێولان کەسێک بە ناوی سومەییە وەیسی تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی گرفتی بنەماڵییەوە پەنای بۆ خۆکوژی بردووە و هەروەها کچێکی دیکەش خەڵکی ئاوایی “بەوەجان” بەناوی نگین محەممەدی بە هەمان شێوە گیانی لە دەست داوە
لە ماەی ئەم حەوتە زیاتر لە ٥ حاڵەتی خۆکوشتن لە ناوچەکانی کوردستان رووی داوە.
خوکوشتن یەکێک لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکانە کە رۆژ بە دوای رۆژ لە کوردستان لە زیاد بوون دایەو تا ئێستا لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە هیچ پلان و بەرنامەیەک بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی ئەو دیارەیە نەهاتووتە ئاراوە.
کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی و دەروونناسان، ڕەتی خۆکوشتنەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە مەترسیدار دەزانن و، خوازیاری ئەوەن کە لە ڕێگەی جۆراوجۆر سەرەنج بدرێ.
لە پێوەندی لەگەڵ دیاردەی خوکوژیی پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی هەیە و هەروەها شاری ئەیوان سەر بەو پارێزگایە لە رێژەی خۆسووتاندنی ژنان یەکەمی جیهانە.











