بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە دە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ١٥ی گەلاوێژ مستەفا میوەکاژاو یەکێک لە خەمخۆران و دۆستانی دێرینی حیزب، لە شاری بانە و لە تەمەنی ٩٠ساڵەیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ پاڵپشتی شۆرشگێڕانی دێموکرات بووە و لە هیچ خزمەتێک بە ڕۆڵە فیداکارانی گەل دەریغی نەکرد و هەتا دوا هەناسەی بە ڕێبازی دێموکرات وەفادار مایەوە.
مستەفا میوەکاژاو کەسێکی کورددۆست و خۆشناوی ناوچەی بانە بوو.
ڕاگەیاندنی حیزب بەم بۆنەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم کەسوکاری ئەو ئازیزە دەکا و خۆی لە خەمیان بە بەشدار دەزانێ.











