چەند نوێنەری پارلمانی ئورووپا له کاردانهوه به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانا ناڕەزایەتییان دەربڕی.
“یوتە گوتلەند” و “سسیلیا ویكسترۆم”، دوو نوێنەری سوئیدیی پارلمانی ئورووپا، لە نامەیەكدا بۆ فێدریكا موگرینی، نوێنەری كاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا، ناڕەزایەتیی خۆیان بە بهردهوامیی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕیوه.
خاتوو گوتلەند بە ڕادیۆ فەردای ڕاگەیاند كە فێدریکا موگرینی هێشتا وەڵامی ئەم نامەیەی نەداوەتەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەبینو وەڵامەكەمشمان دەوێتەوە. ئێمە لەسەر ئەم بڕوایەین كە یەكیەتیی ئورووپا دەبێ نیگەرانی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بێ، مافی مرۆڤ لە ئێران جیددی وەربگیردرێو لەم پێوەندییەدا فشار بۆ ئەم وڵاتە بهێنرێ.
خاتوو گوتلەند لەبارەی بارودۆخی گشتیی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دهڵێ ئێمە بە چاوی خۆمان دەبینین كە دۆخی مافی مرۆڤ هیچ باش نەبووەو ڕێژیم بەردەوام خەڵك ئێعدام دەكاو خەڵكهکهی سهرکوت دهکا. ئێمە دەمانهەوێ یەكیەتیی ئورووپا كاردانەوەی لەمەر ئەم مەسەلەیەوە هەبێو دانی پێدا بێنێ و لەگەڵ ئێران تاوتوێی بكا.
ناوبراو لەم وتووێژەدا سەبارەت بە كاریگەریی وتووێژی ناوكی لەسەر پێوەندیی مافی مرۆڤ لە نێوان یەكیەتیی ئورووپاو كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی كە ئێمە لەبارەی بەرنامەی ناوكی وتووێژ بكەین بەڵام ئێستا لەسەر ئەم باوەڕەم كە زیاتر گرینگی بە مافی مرۆڤ بدەین، وابیر دەكەمەوە كە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تەنیا مەسەلەی ئهتومیی ئێرانمان پێ گرینگ بووەو ئهوه ئێمەی لە پرسی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دوور خستۆتەوە، ئەمە گیروگرفتێكەو ڕۆژ نییە چالاكانی مافی مرۆڤ بە هۆی كارەكانیانەوە لە گرتنگەكانی ئێران نەخزێندرێن. ئەمە شتێكە كە هەموو جیهان دەبێ ئێرانی لێ وریا بكاتهوه.
ئهو لەبارەی قسەكانی ئەم دواییانەی محەممەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش که دهڵێ لە ئێران هیچ كەس لەسەر بیروڕا نەگیراوە، گوتلەند گوتی من لەسەر ئەم باوەڕەم كە ئێمە بارودۆخێكی جیا لەوە دەبینین. چالاكانی سیاسی لە ئێران جێیان زیندانەو بە شێوەی عادلانە دادگای ناكرێن. زۆربەی خەڵك بە هۆی چالاكیی سیاسی لە ئێران لە زیندان دان. من نازانم جەنابی زەریف ئەم زانیارییانەی لە كوێ دەست كەوتووە.