عەلی جەننەتی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە نێو كۆڕی جێگرانی هێزی ئینتزامی، لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی ڕاگەیەنەكان لە ئێران دهڵێ كە ئەم كارە نه بواری فەنییهوه دهكرێ، نە لە ڕێگەی سنوورە جوغرافییەكانهوه دهکرێ پێش بەم كارە بگیردرێ.
جەننەتی وێڕای دانپێدانان بە توانای بەرزی وڵاتانی ڕۆژاوا لەبواری پێشكەوتنی ماهوارەییو پێوەندییەكان دهڵێ ئەوان بەم بەرنامەنەی جێبەجێی دەكەن دەتوانن ماهوارە لە هێڵی 36 هەزار كیلۆمیتری دامەزرێننو بەم شێوەیە موبایله پێشکهوتووهکانی هەر كەسێك زۆر بە ئاسانی دەتوانن 2 هەزار كاناڵی ماهوارەیی وەربگرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەكان، ناوبراو گوتبووی كە ئەو كات خەڵك دیشی ماهوارەشیان نابێ كە لێیان بشكێنین. هێزی ئینتزامی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوازی جیاجیاو پێمان لە هەرێمی تایبەتی ماڵان و شوێنەكانی خەڵك ناوەو ماهوارەكانمان كۆكردۆتەوە.
وەزیری ئیرشاد دهڵێ هەر ئێستا نزیك بە 9 هەزار كاناڵی تلویزیۆنی ماهوارەیی لە دەرەوەی سنوورەكان هەیە كە زیاتر لە نیوەی لە نێوخۆی ئێران وەردەگیردرێن. وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێ ئاكامی لێكۆڵینەوەكان ئەوەی دەرخستووە كە كەڵكوەرگرتن لە كاناڵەكان ههر دێن زیاد دهکهنو گرینگ ئەوەیە كە بتوانین چاودێریان بكەینو بۆ خۆمان كەڵكیان لێ وەربگرین.
عەلی جەننەتی لە هەمان كاتدا دەڵێ جیهانی ئینترنیتو مەجازی به کهس كۆنتڕۆڵ ناكرێ.
شایانی باسه جەننەتی لە حاڵێكدا ئەم قسانەی دەكرد كە بهو قسانه پیشان داو لە ئاكامدا وەزیری پێوەندییەكان لە مەجلیس كارتی زەردی پێدرا.