لە درێژەی سەردانەکانی مستەفا مەولودی لە تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی وڵاتەکان، لە ڕێکەوتی ٦ /٨/٢٠١٧ لە لایەن کۆمیتەی ئوتریشەوە سیمینارێکی تەشکیلاتی سیاسی بۆ بەڕێزیان پێکهات.
سیمینارەکە کە لە دووبەشی تەشکیلاتی و گشتی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە وڵاتی ئۆتریش و نیشتەجێی لە شاری ڤییەن بەڕێوەچوو
لە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەشی یەکەمی سیمینارەکە واتا بەشی تەشکیلاتی دەستی پێکرد و سەرەتا لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی، ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەقیقەیەک بێ دەنگی ڕاگەیەندرا و پاشان مەبەست لەو کۆبوونەوەی بۆ بەشداربووان شیکردەوە .
دواتر سکرتێری گشتیی حیزب لە ناو کۆڕی ئەندامانی تەشکیلاتی حیزبدا، لە سەر حدک بە گشتی و هەروەها باسگەلێکی ناوخۆی حیزبی بۆ ئەندامانی حیزبەکەمان دوا.
لەو بەشەدا، دوای وتەکانی مستەفا مەولودی، ئەندامانی حیزب لە گفتگۆیەکی کراوە ڕەخنە و پێشنیار و تێبینیەکانی خۆیان لە خستە ڕوو. کە دواتر لە لایەن سکرتێری گشتیی حدک وەڵامدرانەوە
بەشی دووهەمی سیمینارەکە ، کە سیمینارێکی گشتی بوو بۆ نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی و ڕەوەندی کوردی پێکهات .
مستەفا مەولودی، لە باسێکی تێر و تەسەل ، لە سەر ئێران و حیزبی دیمۆکراتی دیمۆکراتی کوردستان و ڕۆژهەلاتی کردستان بە گشتی بۆ بەشداران قسەی کرد.
تەوەرێکی دیکەی باسەکانی بەڕێز مەولوودی، باس لە سەر کوردستان و شۆڕشی کورد و لە دەرفەت و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ئەم شۆڕشە و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگای سیاسی گونجاو بۆ هەرچی زیاتر بە بەڕٶژکردنی پرسی کورد لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو نەتەوەیی بوو.
دوایین بەشی سیمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی و بەشداران کە لەم بەشەدا، بەشداربوان بە پرسیار و تێبینیەکانیان زۆر بە گەرمی بەشداری ئەو بەشە لە باسەکان کرد.