ده‌نگ وڕه‌نگی کوردکاناڵ یه‌کێک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌رباری هه‌موو گرفت وکۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای، به ئیراده‌و ویستی تێکۆشه‌رانی دێموکرات ده‌ساڵه‌ی خۆی تێپه‌ڕاندو به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێوڕه‌سمێک له قه‌ڵای دێموکرات به‌ڕێوه‌چوو.
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی١٥ی گه‌لاوێژ بۆ یادی ده‌ساڵه‌ی ده‌نگ وڕه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان “کوردکاناڵ” له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان یادی یه‌ک ده‌یه‌ی خه‌باتی کوردکاناڵ له بواری ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا به‌رز ڕاگیرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌که به ماڕشی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادوناوی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان و به‌تایبه‌تی شه‌هیدان و کوچکردووانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ستیپێکرد.
پاشان هاوڕێ سیامه‌ک قه‌ویپه‌نجه کادری دێڕینی ڕاگه‌یاندن و به‌رپرسی ڕادیۆده‌نگی کوردستان په‌یامی هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حدک که به‌و بۆنه‌وه ناردبووی خوێنده‌وه.
له په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م هاوکاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردکاناڵ هاتبوو: به‌ڕاشکاوی ده‌توانین بڵێین ده‌ساڵ خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی بێوچانی له ڕێگای ڕاگه‌یاندنێکی ڕاستگۆ و خه‌ڵکیدا، ده‌ساڵ ده‌رفه‌ت خوڵقاندن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بیر وبۆچوونی ئازاد وجیاواز ، به پێی توانا و، سه‌رئه‌نجام ده‌ساڵ خزمه‌تکردن له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی هاوارای نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌ملێکراو و گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌واڵ و زانیاری سه‌باره‌ت به خه‌باتی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان و تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، له کارنامه‌ی ئه‌و قوناخه پڕ به‌رهه‌مه‌ی کار و ماندووبوونی ئێوه‌دا جێده‌گرن.
مسته‌فای مه‌ولوودی له په‌یامه‌که‌ی خوی‌دا به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات و سه‌روبه‌ندی له دایکبوونی کوردکاناڵ له هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاره‌دا، ئاماژه‌ی به کۆمه‌ڵێک خالێ گرینگی دابوو.
له دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی سکرتێری گشتیی حدک، له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، هاوڕێ که‌ماڵ که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندن به‌بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵی دامه‌زرانی کوردکاناڵ چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
که‌ماڵ که‌ریمی وته‌کانی به‌وه ده‌سپێکرد که یه‌کێک له گرفته‌کانی سه‌رڕێی بزووتنه‌وه‌ی کورد له بواری ڕاگه‌یاندندا بووه و، هه‌مووکات هه‌وڵی داوه ده‌نگی خۆی و خواستی خۆی به گوێ خه‌ڵک ڕابگه‌ێنێ، هه‌ربۆیه دوژمنانیش هاوکات له گه‌ڵ چه‌واشه‌کاریی هه‌وڵیانداوه ئه‌و ده‌نگه کپ بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی:٣٧ساڵ لهمهوپێش که رادیۆی ده‌نگی کوردستان دامه‌زرا شۆڕشێکی باش بوو له بوار گه‌یاندنی ده‌نگی به‌رزو ڕه‌وایی پێشمه‌رگه‌و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هه‌موو ماڵێک و به‌ڕاستی که ده‌نگێکی دڵێر و هه‌قبێژ بوو.
که‌ماڵ که‌ریمی به خستنه‌ڕووی ماندووییناسی تێكۆشه‌رانی دێموکرات له بواری ڕاگه‌یاندندا گوتی: ئه‌وانه‌ی وا له دایکبوونی “کوردکاناڵ”یان له‌بیره ده‌زانن که کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌کانی خاوه‌ن ئه‌زموون له ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزب به هاوکاری براگه‌وره‌کانیان و به پشت به‌ستن به فیکر‌و ئیراده‌ی به‌هێز، توانییان سه‌ره‌ڕای ده‌یان گرفت و کێشه‌ی بێ ئێمکاناتی وباری ماڵی له قه‌ڵای خۆڕاگری دێموکرات کوردکاناڵ بنیات بنن و ئێستاش له ئه‌وپه‌ڕی خه‌مخۆرییه‌وه کورد کاناڵ یان ڕاگرتوه.
له به‌شێکی دیکه له وته‌کانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاتبوو؛کوردکاناڵ له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به گرینگی دان به خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌ندی هه‌وڵی داوه خزمه‌ت به نزیک کردنه‌وه‌ی ده‌نگ و دیالۆگه جیاجیاکان بکا و هه‌مووکات خۆی ماندوو کردوه بۆ وه‌شان کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی چالاکییه‌کانی نێوخۆی وڵات که بێبه‌شن له ڕاگه‌یاندن و وه‌کوو سه‌کۆیه‌ک به پێی توانا، هه‌رچه‌شنه چالاکیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بڵاوکردوته‌وه.
له پرسی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له کوردستان و، ته‌نانه‌ت ئێران بگره هه‌تا خۆمخۆری و خۆنه‌ویستی ژینگه‌پارێزان و خه‌باتی پڕخزمه‌تی چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی، تا زانیاریی به‌خشین و بردنه‌وه‌ی سه‌ری ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان .
به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندن له کۆتایی قسه‌کانی دا وێڕای یاد کردن و ڕێز گرتن له تێکۆشانی سه‌رجه‌م دامه‌زرێنه‌رانی کوردکاناڵ چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، سپاسی تایبه‌تی خۆی پێشکه‌ش به‌و که‌سانه کرد که به خه‌مخۆری خۆیان وێڕای هه‌موو گرفته‌کان، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ “کورد کاناڵ”یان له‌سه‌رپێ ڕاگرتوه.
دوابه‌دوای وته‌کانی که‌ماڵ که‌ریمی فیلمێکی دیکۆمینتاریی له‌سه‌ر مێژووی کوردکاناڵ به‌رهه‌می به‌شی به‌رهه‌مهێنان بۆ به‌شداران نواندرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه خاتوو سوهه‌یلا بێژه‌ری به‌ئه‌زموونی کوردکاناڵ و پێشکه‌شکاریی ڕێوڕه‌سمه‌که چه‌ند پارچه شیعری له شاعیرانی نێوخۆی وڵات، که بۆ ده‌ساڵه‌ی “کوردکاناڵ”یان ناردبوو، خوێنده‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌وڕێوڕه‌سمه پێشمه‌رگه‌ی ده‌نگخۆش محه‌ممه‌د ئه‌مین که‌ریمی به هاوکاری ئارام ئێزهدپهنیا، گورانییهکیان پێشکه‌ش کرد.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمی ده‌ساڵه‌ی کوردکاناڵ ته‌رخان کرابوو به دابه‌شکردنی له‌وحه‌ی ڕێزڵێنانی ده‌فته‌ری ساسیی حدک له نێوان به‌رپرسان و به‌شێک له زه‌حمه‌تکێشانی به‌شه جیاجیاکانی کوردکاناڵ که له‌لایه‌ن د. کتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکه‌ش کرا و به‌ڕێزیان له چه‌ند وته‌یه‌کی کورد هه‌وڵ وماندووبوونی به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوکارانی کوردکاناڵی به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندن که‌ماڵ که‌ریمی له‌وحه‌ی ڕێزڵێنانی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی کوردکاناڵ به‌خشرا.
پێشکه‌ش کردنی دوو گورانی به ده‌نگی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزب به‌ناوه‌کانی ئه‌مین مه‌فاخری و رێبوار حسه‌نی بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه بوون.
پاشان ئه‌حمه‌دی قادری شاعیر و تێکۆشه‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی حیزب ، به‌و بۆنه‌وه پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.