بە پێی هەواڵی گەیشتوو کە لە ناوچەی پیرانشار بەدەستمان گەیشتوە دایە ڕابیعە مستەفا زادە دایکی یەکێک لە شەهیدە سەرفرازەکانی حیزب ، ، دوای تەمەنێک ژیان بەڕووسووری ، بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد .
دایە ڕابیعە وەکوو زۆربەی دایکانی جگەرسووتاو،ئەگەر چی خەمی بەژانی ڕۆڵە کوژراوی لە دڵدا بوو، بەڵام تا دوا هەناسە بەسەرفەرازی ژیانی بە سر بردو، ورەی دانەبەزی.
ناوبراو دایکی شەهید محەممەد عەلیپوورە،کە یەکێکە لە شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، لە ئاوایی شێلم جارانی سەربە ناوچەی پیرانشار .
ناوەندی ڕاگەیاندنی ح دک ، بەوبۆنەوە ،پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و، سەرجەم خەڵکی پیرانشار دەکات.











