خوێندکارێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە تاقیکردنەوەکانی ئەوساڵی ئێران لە ئاستی کارناسیی باڵادا توانی پلەی دووەم پزیشکی بەدەست بێنێ.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان محەمەدڕەزا شێخی چەمان کوڕی عەبدی، تەمەن22 ساڵ خوێندکاری خەڵکی شاری ورمێ لە تاقیکردنەوە سەرانسەرییەکانی ئەوساڵی ئێران لە ئاستی کارناسیی باڵای پزیشکیدا توانیویە لە ئاستی ئێراندا پلەی دووەم بەدەست بێنێ.
بەپێی زانیارییەکان ئەو خوێندکارە کوردە بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بۆی هەیە بەپێی ئاستی نومرەکانی دەتوانێ لە هەموو زانکۆ پزیشکییەکانی ئێراندا درێژە بە خوێندن بدا.
شایانی باسە ساڵانە لە ئاستی ئێراندا و لە نێو قوتابی خوێندکارە پلە یەک ونموونەییەکاندا بە دەیان قوتابی و خوێندکاری کورد لە ئاستی ئێران و لە تاقیکردنەوە و ئۆڵۆمپیادە نێوخۆیی و جیهانییەکاندا پلەی یەکەم بەدەست دەێنن و خەڵات دەکرێن.











