ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، لە بەرەبەری دووهەمین خولی سەرکۆماری حەسەن ڕۆحانی، داوای لە ناوبراو کردووە لە ڕاستای ئازادی بیروڕا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئازادی ڕۆژنامەوانان و هەواڵنێرانی زیندانی کراو، تێبکۆشێ.
لە ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییەدا هاتووە، لە خولی یەکەمی سەرکۆماری حەسەن ڕۆحانی ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکراوە و”هەتا کاتێک ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکرێ، خەڵکی ئێران ناتوانن لە ئازادی و دەوڵەتی قانوون بێبەشن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ماوەی چوار ساڵی یەکەمی سەرکۆماری حەسەن ڕۆحانیدا لانیکەم ٢٠٠ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێر بانگ و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و ٣٢ کەس لەوان بە زیندانیی سێ هەتا ١٦ ساڵ مەحکووم کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێرانی بێ سنوور، ئەگەر دەزگای قەزایی و سپای پاسداران لە ژێر فەرمانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دان، وەزارەتی ئیتلاعاتی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی لە سەرکوتی ڕاگەیەندکارەکان و دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانە ڕەخنەگرەکانی نیزام بەشداری کردووە.
ئەو ڕاپۆرتە پێداگری لە سەر ئەوە دەکا کە، سەرکۆمار نابێ ئەوە لە بیربکا کە بە بەڵێنەکانی وەک” ئازادی زیندانیانی سیاسی”، ” ئازادی بەیان و چاپەمەنی” و توانیوویەتی دەنگی لاوان و ژنان بەدەست بهنێن.