لە درێژەی کارەساتی خۆکوژییەکان لە شاروناوچەکانی رۆژهەلاتی کورستان رۆژی هەینی لاوێکی دیکە خەڵکی سنە تەمەن ٢٥ ساڵە بە ناوی ڕەزا نەقشبەندی لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو لاوە بە هۆی کێشەی خێزانی پەنای بۆ خۆکوژیی بردوە.
رێژەی خۆکوژیی لە شارەکانی کوردستان بە هۆکارگەلی کۆمەلایەتی و فەرهەنگی و بێ هیوایی بە داهاتوو و دەیان گرفتی دیکە بە خێرایی لە هەڵکشاندایەو، تاکوو ئێستا هیچ ناوەندێک لە بارەوە خۆی بە بەرپرسیار نازانێ .
پەرەسەندی خۆکوژییەکان بەتایبەتی لە نێو چینی لاوان و ژنانی تەمەن خوار نیگەرانی کارناسانی کۆمەڵایەتی لێکەوتووتەوە.











