بە پێی هەواڵێکی دیکە لە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵات”چاونیوز” کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەرانی بێدەرەتان لە لایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە هەر بەردەوامە.
بەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٣ی گەلاوێژ پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی “پیرەکانی” کەوتوونەت بەر دەستڕێژی سەرەڕۆیانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا.
هەواڵدەریی موکریان ڕایگەیاندوە کە ئەو کۆڵبەرە کوژراوە “فەرهاد زەردی” کوڕی عەبدوڵڵای ناوە و دانیشتووی پیرانشار بووە.
کوژرانی فەرهاد زەردی لە حاڵێک دایە کە لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر نەبێ 60 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.











