سپای پاسداران و دەستوپێوەندییەکانی لە پیلانێکی دیکە لە هەوڵی بەدناوکردنی پێشمەرگەوە دۆزینەوە دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتن لە نێوخۆی وڵات.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک لە حەوتووی ڕابردوو تاقمێک لە نزیکی گەردەنەی مامۆخ و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنە بە لە بەر کردنی جلی هاوشێوەی جلی پیرۆزی پێشمەرگانە چوونەتە چەندین گوندی ئەو ناوچەیەو خۆیانیان بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ناساندوەو لە خەڵک داوای پارەیان کردوە.
شایەتحاڵێک لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو تاقمە کە دیارە بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانن بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و هەروەها ناسینی دۆستان و پشتیوانانی حیزب لەو ناوچە پەنایان بۆ ئەو پیلانە بردووە.
لە ڕاپۆرتێکی دیکەشدا کە بە دەستمان گەیشتوە، ئیتڵاعاتی شاری بۆکان بە ئامادەکردنی چەندین تاقم لە بەکرێگیراوانی خۆی، بە جلی پێشمەرگانەو بە مەبەستی هاوشێوەی بەرەو گوندەکانی سەردەشت و پیرانشاریان ناردوە.
شیاوی باسە خەڵکی وشیاری کوردستان رۆڵەکانی خۆیان دەناسنەوەو بە ئاسانی لە داوی سیخوڕ و بەکرێگیراوانی رێژیم ناکەون.











