سێ کارێکاری کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری نەغەدە لە کاتی کارکردن بە هۆی گازی لە قوڵکەیەکدا گیانیان لە دەست دا.
ڕۆژی ڕابردوو، سێ کرێکاری کورد بە ناوەکانی ” مەسعود تالب پوور”،”سەید جەلال عزیزیان” و “سالار مورادپوور” خەڵکی شاری نەغەدە لە کاتی چاککردنەوەیی لوولەی ئاو لە ناو چاڵێکی قووڵ بە هۆی گاز گرتوویەوە گیانیان لە دەست دا.
ئەو سی کرێکارە کوردە لە گوندی “گۆل سندووس”ـی سەربە شاری نەغەده لە قوڵایی ١٠ مێتری ئەو چاڵە تووشی گاز گرتوویی بوونه.
دەوترێ، یەکێک لە ئەو سی کرێکارە سەرەتا تووشی گازگرتوویی دەبێ ئەو دوو کەسەکەی دیکە لە کاتی بە هاناچوونی کڕیکاری یەکەم، دوو کرێکاری دیکە بە هەمان شێوە تووشی ئەو ڕووداوە دەبن و گیان لە دەست دەدەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “هوشیار محەممەدی” لە کاتی کارکردن لە بینایەکی سێ نهۆمی لە گوندی ئاساوڵەی نزیک شاری سنە بەربووە و گیانی لە دەست دا.
کرێکارانی کورد سەرەڕای نەبوونی ئەمنیەتی کار، ڕۆژانە تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.
بەوتەی چالاکانی کرێکاریی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای کرێکارییەوە بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان دابین دەکەن و هیچ جۆرە یاسا و ڕێسایەک کە مافەکانی کرێکاران لە کوردستان و شوێنەکانی دیکەی ئێران دەستەبەر بکا، لە ئارادا نیە و بە هەموو شێوەیەک کرێکاران، لەلایەن حکوومەت و خاوەنکارانەوە، دەچەوسێنرێنەوە.











