سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی نوێه‌وه خه‌ریكه چهكوصۆڵ به قاچاخ بۆ حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌نێرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه پێشتر له ڕێگه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌وه بۆ ئاوه‌كانی سۆمالی چه‌كۆچۆڵ و مووشه‌كی بۆ حوسییه‌كان ده‌نارد ئه‌و جاره‌یان به مه‌به‌ستی شوێنه‌ونكه به ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌و كاره ده‌كا و ئێستا خه‌ریكه به ماده‌ی هۆشبه‌ریش یارمه‌تیی ماڵی به‌و گرووپه توندئاژۆ ئیسلامییه ده‌كا كه له ناوچه‌دا به‌رده‌وام ئاژاوه ده‌نێنه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی چه‌كوچۆڵ له سۆمالیهوه مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه گه‌شته‌كانی كهندانی عومان و ده‌ریاری عه‌ره‌ب كۆنتڕۆڵ بكرێ و ده‌سبه‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌و چه‌كوچۆڵ و كه‌رسته گرینگه نیزامیانه‌ی كه به ده‌ستی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن گه‌یشتوون بریتن له مووشه‌ك و سه‌كۆی مووشهكهاوێژ بووه و هه‌روه‌ها پاره‌و ماده‌ی هۆشبه‌ریش به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی ماڵی بۆ یه‌مه‌ن گواستراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن، له‌و ڕێگه ئاوییه نوێیه‌وه ناتوانرێ باری قورس و گه‌وره بۆ ئه‌و وڵاته بگوازرێته‌وه و ئه‌منیه‌تی باش نیه.
هه‌روه‌ها ڕۆیتێرز پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هاتوچۆی پاپۆڕه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر بووه.
چاودێرانی پاپۆڕه‌وانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاوه‌كانی عێراق به بهلهی چووك چه‌كوچۆڵ بۆ حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن بنێرێ.