دادوه‌ری به‌ناوبانگی ئیتالیایی فلاویا لاتانزی Flavia Lattanzi ،دادوه‌ری پێشووی دادگای مافی مرۆڤ له لاهه پشتیوانیی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی خوسره‌وی ڕاگه‌یاند.
فلاویا لاتانزی، دادوه‌ری پێشووی دادگای مافی مرۆڤ له لاهههی هوله‌ند که راوێژکاری حقوقیی وه‌زاره‌تی دادی ئیتالیا یه پشتیوانی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوسرهوانیو خهڵهكی کوردستان راگه‌یاند.
به دوای پێوه‌ندیی کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسرهوانیو سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی مههابادو سه‌رکوت و تووندوتیژی گاردی دژه‌شۆڕشی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران، فلاویا لاتانزی دادوه‌ری به ناوبانگی ئیتالیایی پشتیوانی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوسره‌وانی و خه‌ڵکی مه‌هاباد راگهیاندو ده‌ڵێ ئاماده‌م له پێناو به‌رگری کردن له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و له‌و په‌روه‌نده‌یه ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستم بێ بیکه‌م.
شایانی باسه که به‌شی پیوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به‌رده‌وام بووه له ئاگادارکردنه‌وه‌و ڕاکێشانی سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی به نیسبه‌ت ڕووداوی مههابادو دیکه‌ی شاره‌کانی کوردستان.