ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی شاری کۆیه بۆ پشتیوانی کردن له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی ده‌ستی پێکردوه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان وه‌ڕێ خست.
رۆژی دووشه‌مه، ٢١ ی بانه‌مه‌ڕ فیدڕاسیۆنی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆیه به هاوکاریی ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێو پاڕکی شاردا‌و له ئاکسیۆنێکدا پشتیوانیی خۆیان له خه‌ڵکی مهابادو شاره‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به قسه‌کانی به‌ریز لوقمان، سه‌رۆکی فیدڕاسیۆنی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کۆیه ده‌ستی پێ‌کرد. ناوبراو ئه‌و کرده‌وه دژه مرۆڤی‌و حهقکوژییهی ده‌رحه‌ق به په‌رینازی خوسره‌وانی کراوه مه‌حکوم کرد‌و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی نارازییان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی فه‌ریناز. به دوای ئه‌ودا په‌یامی هاوبه‌شی ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن سۆهه‌یلا قادرییه‌وه پێشکه‌ش کراو له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاکسیۆنه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک بروسکه‌و په‌یام هاتبوون که له‌به‌ر که‌می کات ته‌نیا ئاماژه به ناوه‌کانیان کرا .
دوایین به‌شی ئه‌م ئاکسیۆنه لێدوانی فاتمه عوسمانی، وته‌بێژی ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵات بوو که ڕوو به راگه‌یه‌نه‌کان پێشکه‌شی کرد .
پێویسته بگوترێ که کۆمه‌ڵێکی زۆر له ئه‌ندامانی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی شاری کۆیه له‌و ئاکسیۆنه‌دا به‌شدار بوون‌و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی خۆپێشانده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ریسوا کردنی بکه‌رانی تاوانی گیانله‌ده‌ست دانی فه‌ریناز خوسرهوانیو ئه‌و سهرکوتو کوشتبوڕهی دوای ئه‌و ڕووداوه له خه‌ڵكی کوردستان کراوه.