بەشێکی دیکە لە ژینگەی گیڵانغەرب لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا سووتاوە و ماوەی حەوتوویەکە هەرجارەو لە ناوچەیەک لە کوردستان هەواڵ و وێنەی سووتانی دارستان و بێشەڵانەکان بڵاو دەبێتەوە.
لە دوایین ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی گێڵانغەرب بەهۆی گەرمای زۆر و هەڵکردنی با، بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوتە بەر شاڵاوی ئاگر.
لە یەکەم چرکەی ئاگر کەوتنەکە بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان ژینگەپارێزان بە هاوکاری کەسانی خۆڕسک فیداکارانە بۆ دامرکاندن ئاگرەکەو پێشگرتن لە خەساری زیاتر وەخۆ کەوتن .
بەڵام نەبوونی کەڕەستەو ئیمکاناتی پێویست ،کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دوای دوو رۆژ ئاستەم کردوە.
کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بارەوە گومانی ساز کردوە کە ئەو ئاگر کەوتنانە لە ناوچە جیاجیاکان بە ئەنقەست و داڕێژارو بێ.
تا کاتی ئەمادە کردنی ئەم هەواڵە ئاگری ژینگەی گیڵانغەرب دانەمرکاوەو هەواڵەکان باس لە کارەساتێکی بەربڵاوی ژینگەیی دەکەن لەو ناوچەیەو ژینگەپارێزان و تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بەرپرسان و ناوەندەکانیان لەو بارەوە وریا کردووتەوە.
هەروەها لە حەوتووی ڕابردوو دوای سووتانی بەشێک لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی ئاوایی هەنجیران بە وتەی سەربازەکانی یەکێ لە بورجەکەکانی هێزەکانی حکومەت لەو ناوچەیە لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوچە بە دیاری کراوی بەرپرسی بورجەکێکی هێزەکانی سپا لە نزیک ئاوایی هەنجیران ئەم کارە بەرێوە چووە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بەرپرسی ئاگرکۆژێنەوەی شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان رایگەیاند، کە هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە ئەنقەست ئاگر لە ناوچە سنووریەکانی نیوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەدەن لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ حاڵەت ئاگرتێبەردان لە ناوچە سنووریەکان روویداوە.











