باڵە فڕەی کۆترێکە لەداریان داوە
یان کوشتنی قاسپەی کەوەکان
تروسکەی ھەورە
یان توڕەی زەریاکانە
یان ناڵەی زارۆکێکی برسیە
ئەی گەلی چەوساوە
دوژمنەکانت
ھەموشەوێک
ھەمووڕۆژێک
ھەمووەرزێک
وگشت ساڵێک
گشت سەردەمێک.
سنگی بەفرینی
ھەتاونەدیوی
کیژەکانت
بەرشمشێری ڕەشیان ئەدەن
بەلکی شۆڕیان
دەسکەنەی
ڕیشی سوڵتانەکانە
ئەی نیشتیمان
تۆ کچەکانت
ئاڵای خاکیکی داگیرکراون
بەرزبەرز
لەسەر لوتکەی چیاسەرکەشەکانت
دەشەکێتەوە
ئەستیرەیەکی بریندارن
بەئاسمانتەوە
خوێنیان
دەچۆڕێتە
گۆڕپانی چوارچرا
ئەی کوردستان
مەھابادەکانت
فەرینازەکانت
گشن کیژەکانی
دیکەت.
مامزی برینداری
کەڵبەی گورگی
گشت
سوڵتان وخەلیفەکانن
لەدەمی خاپورکردنی
ئاورگاکانی ئاھورامەزدا
لەشاخەکانەوە
کیژۆلەناسکەکانی
ئێمەیان ویڵی بیبان کرد
ئیستاکەش
باسکی ناسکیان
لەدەمی چەقەڵ
گورەگەکانی خەلیفەدان
دوێی شەو
بیسارنیم دیە خەو
وتی:
دێمەوە
ھۆنراوەیەک
بۆجوانی
ومەردایەتی
فەریناز
دەنووسمەوە
فەرمان ھیدایەت- کەرکوک
١٠-٥-٢٠١٥