ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دایک و باوکی ڕامین حوسێن پەناهیان بانگ کرد و ناچاریان کردن گرتە ویدیۆیەکیان لێ تۆمار بکەن.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، بنەماڵەی ڕامین حوسێن پەناهیان بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات سنە بانگ کرد.
ئەمجەد حسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤی کورد لەو بارەیەوە گوتی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بنەماڵەی ئێمەیان خستووەتە ژێر هەڕەشە و پێیان گوتوون هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەتان دەسبەسەر و “ئەفشین و ڕامین”یش ئیعدام دەکەین.
هەروەها ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە بە زۆری گرتە ویدیۆیەکیان لێ تۆمار کردوون.
هەروەها ناوبراو دەڵی: پێشنیاریان بەو بنەماڵەیە کردووە کە لەو ویدیۆیەدا دۆخی جەستەیی ئەفشین لەبار ڕابگەیەنن و هەواڵی مانگرتنی ناوبراو وە درۆ بخەنەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای تۆمارکردنی ئەو گرتە ویدیۆیە بەڵێنیان بە دایک و باوکی ڕامین داوە کە دەتوانن سەردانی کوڕەکەیان بکەن .
بنەماڵەی حوسێن پەناهی لە بەیاننامەیەکدا ئەو کردەوەی ئیتلاعاتی سنەیان نامرۆڤانە و نائەخلاقی بە دژی یاساکانی مافی مرۆڤ زانی.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە بنەماڵەی حوسێن پەناهیان بە ئیعدامی خۆ سەرانە و شاراوەی ڕامین و ئەفشین ناچار کردووە و بە شێوەی دانپێدانانەکانی دەیەی ٦٠ و ٧٠ی هەتاوی لە ویدیۆیەکدا ڕاستی هەواڵی مانگرتنی ئەفشین وە درۆ بخەنەوە .
ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و پێکدادان لەگەل هێزەکانی سپای پاسداران لە سنە بە توندی بریندار بوو و دەسبەسەر کرا











