لە گوندی گەشتیاریی سەهۆڵان لە ناوچەی مەهاباد یاد دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرایەوە
ئەندامان و دۆستانی ئەمەگناسی حیزبە خۆشەویستەکەمان لە بەرەبەری ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی سەهۆڵان ، لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیاندا و لە کەشێکی تەواو ئەمنیەتیدا،بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی دار یاد و بیرەوەریی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت و لە گەڵ شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێبازی دێموکرات پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.