سیمینارێك به بۆنهی دهیهمین ساڵڕۆژی دامهزرانی كورد كاناڵ له یهكێك له ساڵۆنهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بهڕێوهچوو.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١١ی گهلاوێژ سیمینارێك به بهشداریی دهیان كهس له كادر و پێشمهرگهكانی حیزب، به بۆنهی دهیهمین ساڵوهگهڕی دامهزرانی تلویزیونی كوردكاناڵ، بۆ بهرپرسی كوردكاناڵ له یهكێك له ساڵۆنهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێکهات.
سهرهتای سیمینارهكه به خولهكێك بێ دهنگی بۆ یاد و بیرهوهریی شههیدانی گهلی كورد و به تایهبەتی حیزبی دێموكراتی كوردستان دهستی پێكرد پاشان لهلایهن سامان فهقێ نهبی بهرچاوڕوونییهك سهبارهت بهو سیمیناره پێشكهش به ئاماده بووان كرا و دواتر داوا له هاوڕێ ههژیر عهبدوڵاپوور كرا كه بابهتهكهی پێشكهش بكا.
هەژیر عەبدوڵڵاپوور بەرپرسی ئێستای کوردکاناڵ و کادری چەند ساڵەی ڕاگەیاند لەسەرچۆنیەتی و زەرورەتی دامەرزاندنی کوردکاناڵ و مێژوویی ئەو ڕاگەیاندنە و قوناغەکانی کۆمەڵێک خاڵی دەسنیشان کرد.
ناوبراو لە دەسپێکی قسەکانیدا وتی: کوردکاناڵ لە دۆخیکی نەخوازراوی پاش لەتبوونی حیزبی دێموکرات هاتە نێو میدیای کوردییەوە و حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هەبوونی رۆژنامەی کوردستان و ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و ڕادیۆیەکی کورت مەودا لە بواری میدیاییدا چالاکی هەبوو کە نەیدەتوانی وەلامدەری پێداویستییەکانی ئەو سەردەمە بێ و زەروورەتی وەگەڕخستنی تەلەویزیۆنێکی ماهوارەیی پێویستییەکی بەرچاو بوو.
هەژیر عەبدوڵڵاپوور لە درێژەی قسەکانی دا، بە ئاوردانەوەیەک لە کێشەو گرفتەکانی سەرڕێی دامەزرانی کوردکاناڵ لەو بارەوە وتی؛ بە هیمەت و ماندووبوونی تێکۆشەران و خەمخۆرانی حیزب هەرچوونێک بوو لە نیوەی یەکەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٨٦ی هەتاوی دەنگ و رەنگێکی نوێ بەناوی کورد تی. وی، لە دایکبوو کە دواتر ناوەکەی بە کوردکاناڵ گوڕا.
ناوبراو پاشان ئاماژەی بەوەش کرد کە جیا لە چەن کەسێک کە پێشتر لە تەلەوێزیۆنێکی دیکە کاریان کردبوو، پێرسونێلی دواتر کە لە کوردکاناڵ کاریان دەکرد کۆمەڵیک پێشمەرگەی دڵسۆزبوون کە ئەگەرچی شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە بواری میدیا نەبوو بەڵام بە هیمەتی خۆیان ئەو کاناڵەیان ڕاگرت و لە ماوەی ئەو دەساڵەدا بە هەوڵ و هیممەتی پیرسۆنێلی کاناڵەکەو هاوکاریی کەموزووری گشت ئۆرگانەکانی حیزب و ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی حیزب لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کوردکاناڵ تا ئەمرۆ بەردەوام بووە و کۆمەڵێکی زۆر بەرنامەی بەرهەمهێناوە کە بە دڵنیاییەوە خزمەتێکی گەورەی بە بردنە سەری ئاستی زانیاری، ئاگایی و رۆشنبیریی بینەرانی کردووە.
هەژیر عەبدوڵڵاپوور لە کۆتایی وتەکانیدا وێڕای باسکردن لە ناو و ناوەڕۆکی بەشێکی زۆر لە بەرنامەکانی کوردکاناڵ، وەکوو تاقە تلەویزیۆنێک روو بە خەڵکی رۆژهەڵات وتی: بە خوشحاڵییەوە لەم ماوەی دەساڵە کوردکاناڵ تەنیا میدیایەکی وشکی حیزبی نەبووەو زۆرکەس و لایەن لەوێدا دەرکەتوون، لە بەشی فارسی کوردکاناڵیش زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگییەکانی ئێرانی ڕاوبۆچوونی خۆیانیان باس کردوە
هەروەها بە پێی توانای مرۆیی و ماڵی هەوڵی داوە ببێتە یەکێک لە میدیاکانی سەرجەم پێکهاتەکانی کورد لە خۆارو ژووری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێستاش هەربەردەوامە.