سپای پاسدارانی ڕێژیم لە درێژەی دژایەتی و شەڕ بۆ لە ناو بردنی حیزبی دێموکرات، لە پیلانێکی نوێ فەرهەنگیدا هەوڵ بۆ بەد ناو کردن و لە پێشچاوی خستنی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە دەدا.
لەو پیلانە نوێیەدا، دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسداران بە تەرخان کردنی بوددجەیەکی فراوان بەرهەمێکی سینەمایی و تلەویزیۆنییان ساز کردوە کە تێدا بە بوختان وتوانچ بێ رێزی بە خەتاتکاران و رێبەرانی حیزب کراوە.
لەو چەواشەکارییەدا سپای پاسداران لە ناوچەی بەموی کرماشان کە لە مێژە مەکۆی دێموکراتەکان و سەنگەری بەرەنگاریی بووە بە ساز کردنی زنجیرەیەکی تلەویزیۆنی بۆ کاناڵی زاگروسی کرماشان ویستویانە کاراکتەری پێشمەرگەو هێما نەتەوەییەکان کورد بڕووشێنن و حیزبی دێموکرات بە دارەدەستی بەعس لە قەڵەم بدەن.
هەوڵەکانی سپای پاسداران و شەڕی جوراوجۆری لەگەڵ حیزبی دێموکرات ، ئەویش لە ناوچەی هەستیاری کرماشان بۆ ترسی ناوەندە ئەمنییەکان دەگەڕێتەوە لە گەشە و مانەوەی دیموکراتەکان،کە لە مێژە بە دژی ستەمی نەتەوایەتی و ستەمی چینایەتی ئاڵاهەڵگربووە.
شەڕی نەرمی دەستوپێوەندییەکانی رێژیم بە دژی گەلی کورد بەگشتی و بەتایبەتی بزاڤە کوردییەکان چەندین ساڵە لە بوارەکانی فەرهەنگی و سینەمایی بەردەوامەو بۆ ئەو مەبەستەش ئیمکانات و تێچوویەکی ماڵی زۆر تەرخان دەکرێ.
‘











