ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له زیندانی سنه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگواسترابوو ئه‌مڕۆ ئێعدام كرا.
به‌پیی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ندكراوێكی كورد به ناوی موڕته‌زا ڕه‌حمانی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵان كه به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندیخانه‌ی سنه گواسترا و سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به موڕته‌زا ڕه‌حمانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی ناوبراو گوتی، موڕته‌زا به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی یه‌ك جار حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی كوژرانی دوو ئه‌ندامی سپای پاسداران كه باوك و كوڕێك بوون دوو جاریكی دیكه‌ش حوكمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ناوبراو سه‌رجه‌م حوكمی ٣ جار ئێعدامكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
موڕته‌زا ڕه‌حمانی خه‌ڵكی ئاوایی تیله‌كۆی سه‌ربه شاری كامیاران كه له كۆتایی ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ر و له ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٢ حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
شایانی باسه سه‌رله به یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، موڕته‌زا ڕه‌حمانی به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه ئێعدام كرا.











