تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە لە چالاکییەکی تەبلیغیدا یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز راگرت.
ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ کە هاوکاتە لە گەڵ دامەزرانی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و درووشمی تایبەت بەم یادە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
مەیدانی بەهاران، ئاپارتمانگەلی ٧٦٠ واحدی، ئاپارتمانی نێهزەت و مزگەوتی قوبا.
کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە سەرجەم دۆستان و هۆگرانی حیزب لە شاری سنەی خوێناویی دەستخۆشیان لێدەکا.