ئێواره‌ی رۆژی ١/٨/٢٠١٧ فێستیڤاڵێک له هاوینه هه‌واری گه‌شتیاریی کۆسار که به‌سه‌ر شاری کۆیه‌دا ده‌ڕوانێ، به به‌شداریی سه‌دان که‌س له نوێنه‌رانی لایه‌نه حکومی و حیزبی و که‌سایه‌تییه‌کان و خه‌ڵکی شاری کۆیه و ژماره‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌کانی دێموکڕات به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌دا، به‌شداران سه‌ردانی پێشانگایه‌کیان کرد که له‌ودا کۆمه‌ڵێک که‌لوپه‌لی کورده‌واری و هونه‌ری ده‌ستیی دروستکراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕات به‌تایبه‌تی ژنانی کارجوانی ئه‌و حیزبه نیشان درابوون.
دواتر مه‌راسیمێک به‌ڕێوه چوو که له‌ودا سه‌ره‌تا سه‌رکه‌وت ره‌سوڵ قایم مقامی کۆیه سه‌باره‌ت به دیرۆکی کۆیه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆیه وه‌ک شاری پێکه‌وه ژیان و ته‌بایی ئایینه‌کان و خه‌ڵکی پارچه‌کانی کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. ئینجا له‌لایه‌ن رابه‌ری سه‌ید برایم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کۆیه خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشکه‌ش به مامۆستا ئیبراهیم سابیر که‌سایه‌تیی شاری کۆیه و خاوه‌نی بیرۆکه‌ی دیاریکرنی ئه‌و رۆژه وه‌ک رۆژی شاری کۆیه کرا. دواتر چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری له‌لایه‌ن تیپی مۆسیقای باواجی و گۆرانیبێژانی شاری کۆیه‌وه به‌ڕێوه چوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتنی قایم مه‌قامی کۆیه، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستیی د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له‌و فێستیڤاله‌دا به‌شدار بوو. له‌و ده‌رفه‌ته‌دا هه‌یئه‌تی حیزب دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندیی نێوان خه‌ڵک و به‌رپرسانی شاری کۆیه و حیزبی دێموکڕاتی به‌رز نرخانده‌وه.
شایانی گوتنه ١/٨ هه‌ر له حه‌فتاکانی زایینییه‌وه وه‌ک رۆژی شاری کۆیه دیاری کراوه و له‌مساڵه‌وه قائم مقامه‌تی کۆیه بڕیاری داوه به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمیتر و به‌ربڵاوتر هه‌موو ساڵێک یادی بکاته‌وه.