شیركه‌تی ئه‌پڵ به‌هۆی گه‌مارۆكانی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌رم ئامێر به‌و وڵاته نافرۆشێ.
ڕۆژی ڕابردوو گه‌وه‌ره شیركه‌تی ئه‌پڵ له په‌یامێكدا لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاگادار كرده‌وه كه به هۆی گه‌مارۆ نوێیه‌كانی ئا‌مریكا، نه‌رم ئامێر به‌و وڵاته نافرۆشێ.
هه‌واڵده‌ریی ده‌نگی و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئهپَل تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه. نرم ئامێره‌كان ئه‌و به‌رنامانه‌ن كه به ریاڵی ئێران ده‌كڕدرێ. ئه‌و په‌یامه‌كه‌ی ئهپَل بۆ به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ناردووه كه پێی ڕاگه‌یاندوون له‌وه زیاتر هاوكاریی و پشتیوانیی نه‌رم ئامێریی ئه‌و وڵاته ناكه‌ین.
شیركه‌تی ئه‌پڵ له په‌یامێكدا كه بۆ كه‌رتی گه‌شه‌پێدانی ئێرانییهكانی ناردووه، هاتووه كه، به‌پێی قانوونی ئا‌مریكا، ئاپ ئێستور له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئا‌مریكا گه‌مارۆی خستوونه‌ته‌سه‌ر، ناتوانێ هاوكاریی نه‌رم ئامێرییان بكا.