دوو وه‌رزشوانی كورد خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاری بۆكان له كێبڕكێ وه‌رزشی كۆنگفۆ له وڵاتی گورجستان مه‌داڵی زێڕیان به‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان دوو لاوی كوردی له كێبڕكێی جیهانیی كۆنگفۆ له ولاتی گۆرجستان پله‌ی یه‌كه‌می جیهانیان به ده‌ست هێنا.
مه‌تین عه‌ره‌بی، خه‌ڵكی ئاوایی ڕه‌حیم خانی سه‌ربه ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆكان له كێشی ٤٥ كیلۆگهرم له ئاستی لاوان‌دا توانی پله‌ی یه‌كه‌می جیهان به‌ده‌ست بێنێ و مه‌داڵی زێڕی ئه‌و كێبڕكێیه له مل بكا.
هه‌روه‌ها له كێشی 65 كیلۆگهرهم له ئاستی گهوهرساڵان موعین قادرپووریش یه‌كێكی دیكه‌ی ئه‌و وه‌رزشكاره قاره‌مانانه بوو كه توانی مه‌داڵی زێڕی ئه‌و كێبڕكێیانه به‌رێته‌وه.
شایانی باسه كه ئه‌مڕۆ قه‌راره له فه‌له‌كه‌ی فه‌له‌ستین له شاری بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نیی شاری بۆكان ، خه‌ڵك و وه‌رزشكار و وه‌رزشدۆستانی ئه‌و شاره پێشوازییان لێكرا.











