ده‌سبه‌سه‌ركراوێكی كوردی خه‌ڵكی شاری ماكۆ پاش دوو مانگ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له گرتنگه‌كانی ئه‌و شاره، ئازاد كرا.
به‌پیی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی 8ی گه‌لاوێژ ئه‌بووبه‌كر مه‌ولانیا، خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت پاش نزیك به دوو مانگ ناڕونیی چاره‌نووسی له گرتنگه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپا له ماكۆ سه‌ری ده‌رهێنا و ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره‌دا بووه.
به‌پێی زانیاریی یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بووبه‌كر مه‌ولانیا، ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ كه بۆ سه‌ردانی ماڵی خه‌زووری له ماكۆ چووبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بیانووی وه‌رگرتنی زانیاری بانگی ئه‌و ئیداره ئه‌منیه‌تییه ده‌كرێ و تا ڕۆژی 8ی ئه‌و مانگه بێسه‌ر و شوێن بووه.
حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپا له‌و شاره تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژ به‌ری كۆماری ئیسلامیی وه‌پاڵ داراوه و پێیان گوتووه چه‌ندین جار سه‌ردانی وڵاتی توركیه‌ت كردووه.
ئه‌بووبه‌كر مه‌ولانیا، پێشتر له مانگی خه‌رمانانی‌١٣٩٥ له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری خۆی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و پاش دوو حه‌وتوو لێكۆڵینه‌وه ئازاد كرابوو.
ناوبراو له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئازا و ئه‌شكه‌نجه درابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردبوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ میدیا و ڕاگه‌یه‌ندراوێك باسی لێنه‌كا.











