به‌پێی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ٢٤١ هه‌زار منداڵی ته‌مه‌ن ٦ بۆ ٩ ساڵان له ئاستی ئێران‌دا نه‌خوێنده‌وارن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ئاستی ئێران به‌گشتی ٨ میلیۆن و ٧٩٥ هه‌زار و ٥٦٢ كه‌سی نه‌خوێنده‌وار هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌پێی ئاماری نوێی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ٨ میلیۆن و ٧٩٥ هه‌زار و ٥٦٢ كه‌سی نه‌خوێنده‌وار هه‌یه كه له‌و ڕێژه‌یه 5 میلیۆن و ٥٦٩ هه‌زار و ٤٤ كه‌س له ژنان پێك هاتووه كه له‌و ڕێژه‌یه 4 میلیۆن و ٧٩٢ هه‌زار و ٦٨٠ كه‌سیان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٣٥ ساڵه‌وه‌یه.
پێویست به گوتنه كه ڕێژه‌ی ژنانی نه‌خوێنده‌وار 117 هه‌زار و 867 كه‌سی ته‌مه‌نیان له نێوان ٦ بۆ ٩ ساڵی دایه و ٣٧ هه‌زار و ٩١٥ كه‌سیان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵ دایه و هه‌روه‌ها ژنانی نه‌خوێنده‌واری ١٥ بۆ ١٩ ساڵیش ٥٨ هه‌زار و ١٦٣ كه‌سن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له ئاستی ئێران‌دا به‌گشتی نزیك به ٣ میلیۆن و ٢٢٦ هه‌زار و ٥١٨ پیاوی نه‌خوێنده‌وار هه‌یه كه له‌و ڕێژه‌یه ٢ میلیۆن و ٦٥٢ هه‌زار و٢٠٨ كه‌سیان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٣٥ ساڵدایه. هه‌روه‌ها ١٢٣ هه‌زار و ١٤٧ منداڵی كوڕی نه‌خوێنده‌واری له ئاستی ته‌مه‌نیی ٦بۆ ٩ ساڵان و ٣٦ هه‌زار و ٤٨ مێرمنداڵی كوڕ له ته‌مه‌نی ١٠ بۆ ١٤ ساڵان هه‌یه.
شایانی باسه كه ناوه‌نده‌كانی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ كات ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ژاری، نه‌خوێنه‌واری، بێكاری، تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ناكه‌نه‌وه.