کچانی چەرخ سواری شاری مەریوان لە دەورووبەری گۆلی زرێبار لەگەڵ دژکردەوەی هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارە بەرەوڕوو بوونەوە.
هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە دەورووبەری گۆلی زرێبار بە بەردەوامیی بە مەبەستی پێشگرتن لە لێخوڕینی چەرخ لە کچان و ژنانی لە حاڵی گەڕان دان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوەیەوە ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ ١٠ی گەلاوێژ، هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعات چەرخی چەند کچێکیان ڕاگرتووە و داوای بەڵێننامەی نووسراوەیان لەوان کردووە کە جارێکی دیکە بە چەرخ نەیەنە دەوروبەری گۆلی زرێبار”.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ کچانی پاسکیل سوار لە دەورووبەری گۆلی “زرێبار”ـی شاری مەریوان لەگەڵ پێشگرتنی پۆلیسی ئەو شارە بەرەڕوو بوونەوە.
لە لایەکی دیکەش مەئموورانی ئینتزامیی بە پێشگرتنی کچانی چەرخ سوار بەو وانیان ڕاگەیاندووە: “پاسکیل لێخۆڕینی کچان لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەیە.”
ساڵی ڕابردوو، مەئموورانی ئینتزامیی چەند جارێک پێشیان لە لێخۆڕینی پاسکیلی ژنان و کچان لە شوێنە گشتییەکانی شاری مەریوان گرتبوو.
گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، مەئمووانی ئینتزامیی پێشیان لە کچانی پاسکیل سواری شاری مەریوان لە کەمپەینی گشتیی “ڕۆژێک بە بێ ماشین”گرت.











