دوو حەوتووی ڕابردوو چەندین هەواڵی کارەساتبار لە دزین و ڕفاندنی منداڵان و تەنانەت دوای ئازارو ئەزیەتی جینسی دووان لەوان لە نەخشخانە گیانیان لە دەستدا، بۆ بە باسی زۆربەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران.
هەواڵی دڵتەزێنی “ئاتنا ئەسڵانی” و دەنگدانەوەکانی دوو رووداوی هاوشێوەی دیکەش بڵاو کرایەوە.
هەروەها رۆژی ١٠ی گەلاوێژ باس لەوە کرا کە کیژۆڵەیەک بەناوی پەریا”ی ٥ ساڵە کە دوای ڕفاندن ئازار درابوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ساوە، گیانی لەدەست داوە.
پەرەسەندنی دیاردە کۆمەلایەتییەکان وەکوو بە بارمتەگرتنی منداڵان بۆ پارەو، هەروەها سەرەرۆیی جینسی گرفتێکە کە ئێستا ئیرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی بە هۆی قەیرانی ئیخلاقی و نەبوونی پەروەردەی زانستیانەو هەروەها هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لەگەڵی رووبەروو بووتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئاگادار کراینەوە کە لە ماوەی یەک حەوتوودا لە شاری پیرانشار سێ کچۆڵە رفێندراون.
ئەو کچانە کە تەمەنیان لە نێوان دوو تا چوار ساڵدایە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.
شووناسی یەکێک لەوان”ئەنیا پیرۆت نەرزیوە”یە خەڵکی ئاوایی زێویەی پیرانشارە.
یەکیان خەڵکی ئاوایی “ئابخوردە”یەو کە دوای ١٢ سەعات لە ون بوونی، جەنازەکەی لە تەنووری ماڵی دراوسێکەیاندا دۆزرایەوە.
تا ئێستا هۆکاری ئەم رفاندرانە روون نیە.
کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی رەخنەی جیددیان هەیە لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نیزام سەبارەت بە جێبەجێی نەکردنی مافی منداڵان و بەتایبەتی وەلا نانی بەڵگەنامەی نێونەتەوەیی ٢٠٣٠ کە تایبەتە بە ماف و پەروەردەی منداڵان .











