ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی٣٠/٧/٢٠١٧ له میانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بۆ وڵاتانی ئوروپا، سیمینارێکی سیاسی، ته‌شکیلاتی به به‌شداریی به‌رچاوی ئه‌ندامانی حیزب له وڵاتی سویس، بۆ به‌ڕێزیان له شاری بێرن، پێته‌ختی وڵاتی سویس ڕێکخرا.
ده‌ستپێکی سیمینار به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، ده‌ستی پێ کرد.
هه‌روه‌ها به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب ده‌سته‌گوڵێک له لایه‌ن هاوڕێ خاتوو شـیلان موده‌ڕه‌سی پێشکه‌ش به به‌ڕێز سکرتێری گشتی حیزب کرا. پاشان به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، به‌ڕێز زاهید شاعێری به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی کۆمیته و ئه‌ندامانی حیزب له‌و وڵاته به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی کرد.
ته‌وەری سیمیناره‌که بریتی بوون له شیکردنه‌وه‌ی زیاتری سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، له مه‌ڕ ناوچه و ئێران و کوردستان و له‌و باره‌یه‌وه شی کردنه‌وه‌ی ورد بۆ مه‌سه‌له سیاسییه‌کانی ڕۆژ کرا و، له هه‌موو ئاسته‌کاندا پێداگری کرایه‌وه له‌سه‌ر به‌دوا داچوون بۆ مه‌سه‌له سیاسییه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان و درێژه‌دان به خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کورد، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پاشان مستەفا مه‌ولوودی، باسی کۆمه‌ڵێک بابه‌تی ته‌شکیلاتی کرد که ئێستا له‌نێو ده‌ستی ته‌شکیلات دا هه‌ن. به مه‌به‌ستی ئاگادار کردنی زیاتری هاوڕێیان و شیکردنه‌وه و لێ ڕوون بوونه‌وه‌ی زیاتر له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی هاوڕێیان به‌ره‌و ڕوو بوو.
پاش باسی هاوڕێ سکرتێری گشتی له لایه‌ن به‌ڕێوه به‌رانی کۆبوونه‌وه‌که‌وه کاتی پێویست درا به ئه‌ندامانی حیزب بۆ ده‌ربڕینی سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان و به‌شێکی به‌رچاو له ئامادەبووان، به‌شداری باسه‌که‌یان کرد‌و سەرەنج و تێبینی و پرسیاری خۆیانیان خستەڕوو.
پاشان له لایه‌ن مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب، به وردی وڵامی پرسیاری هاوڕێیان درایه‌وه.