لە درێژەی هەوڵە ژینگەپارێزییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکی خاوێنکردنەوەی گوند و شوێنە گەشتیارییەکان بە هاوکاری ژینگە دۆستان و ئەنجومەنی خانەی مێعماری و گەشتیاری ئەلیپی، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان خاوێن کرایەوە.
بەبەشداریی دۆستانی ژینگەپارێزی و گەشتیاری و ئەنجومەنی خانەی مێعماری و گەشتیاری ئەلیپی و خەڵکی ئەو گوندە، گوندی”ژالکە” و شوێنی گەشتیاری تاڤگەی پیرانی ناوچەی ڕیژاوی شاری داڵاهۆ لە پاشماوەی زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.
شایانی باسە هەڵمەتی خاوێنکردنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی هەینی ٦ی گەلاوێژ دەستی پێکردوە، گەڵاڵەی خاوێن کردنەوەی گوندی ژالکە و شوێنی گەشتیاری تاڤگەی پیران، بە هەوڵی خەڵکی گوندەکە و چالاکانی ژینگەدۆست و خانەی مێعماری و گەشتیاری ئەلیپی بەرێوەچوو.
گوندی ژاڵکە یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی پارێزگای کرماشان لە ناوچەی گەشتیاری ڕیژاو سەر بە شاری داڵاهۆیە.











