به‌ندكراوانی سیاسیی ساڵۆنی ١٢ی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به لێدان و كوتان بۆ ساڵۆنی ١٠ی ئه‌و زیندانه گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی نا بۆ زیندان نا بۆ ئێعدام، به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندی چوار ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به لێدان و كوتان بۆ ساڵۆنی ١٠ی ئه‌و زیندانه گواسترانه‌وه.
به‌ندی ١٢ی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كۆمه‌ڵێكی شتی ئه‌منیه‌تیی وه‌ك دوربینی داخراو، و سیستمی بیستنی له خۆ گرتووه به دوای خۆڕاگیریی لێدان و كوتانی ئه‌و به‌ندكراوانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی زیندان، زیانییان به‌ركه‌وت و شتومه‌كه‌كانی وه‌ك یه‌خچاڵ و فلاكسی ئاوی ساردیان لێ شكاندن.
شایانی باسه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له هه‌مان زیندان كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌ب له به‌ندی ١٠وه بۆ ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كانی ساڵۆنی‌٢١ گواسترانه‌وه، ئه‌و به‌نده‌ش له بواری ئه‌منیه‌تییه‌وه به دوربین و سیستمی بیستن پارێزاروه.