دوای چه‌ند ڕۆک له رووداوه‌کانی دوای خۆپیشاندانه‌کان له شاری مههابادو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ناوی ژماره‌یه‌ک له برینداران‌و گیراوانی ئه‌و ڕووداوانه ئاشکرا بوون.
به‌پێی راپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی گیراوان‌و بریندارانی ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی مه‌هاباد زۆر‌و ڕاگیرانی زۆربه‌ی ئه‌وان له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان بووه، به‌ڵام تا ئێستا ناونیشانی ژماره‌یه‌ک له‌وان زاندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردستان‌و کورد له مه‌هاباد تا ئێستا ناونیشانی ژماره‌یه‌ک برینداری ئه‌و رووداوه ئاشکرابوون که ئاکام ته‌لاج، ئۆمید کهریمیو کاوه عینایه‌تی سێ له‌و که‌سانه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ئۆمید کهریمیو کاوه عینایه‌تی خه‌ڵکی وسوکهندی مههابادنو به برینداری گیراون.
هه‌روه‌ها له گەرەکی ئه‌سحابه سپیی مه‌هابادیش ٥ که‌س گیراون که ناونیشانیان بریتین له ئه‌نوه‌ر ئه‌بووبه‌کری، برایمه سوور، فوئاد خاکی‌و دوو که‌س به ناوکانی ئیدریس و جهلالو؛ له نه‌غه‌ده‌ش لاوێک به ناوی ”ئەمیر پیرۆتی” ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتیش زیاتر له ٢٠ له که‌س دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ١٩ ی بانه‌مه‌ڕ له نێو شاری سه‌رده‌شت گیراون که ناو‌و نیشانی چه‌ند که‌س له‌وان بریتین له: تاهیر ڕۆسته‌می، ڕه‌زا ره‌زازاده، مسته‌فا بێتووشی، هێمن مهعرووفیو فایق ئه‌مینی و دوو که‌س به ناوه‌کانی کوڕی مامه خاڵه‌و وه‌ستا ئیره‌ج.
له نێو گیراوه‌کاندا دایک‌و کچێک به ناوی سۆههلا زۆبهیهریو سه‌فا حسهنپوور به‌رجاو ده‌که‌ون که دوای گیرانیان بۆ زیندانی ورمێ به‌ڕێ کراون.
شایانی باسه ژماره‌ی گیراوان‌و برینداربووانی رووداوه‌کانی دوای خۆپیشاندانه‌کانی مه‌هاباد زۆر له‌وه زیاترن که ڕاگه‌یه‌ندراون، به‌ڵام هێشتا ناو‌و نیشانی زۆر له‌وان بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان‌و کورد پشڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
زۆر له‌وان بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان‌و کورد پشڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.